باڵیۆزی بەریتانیا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی تەوقیتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بە سەرۆك بارزانی گەیاند

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد و لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە گۆڕەپانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و ئەگەر و گریمانەكانی دوای ڕیفراندۆم ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق وێڕای جەختكردنەوە لە تێگەییشتنی وڵاتەكەی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی تەوقیتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فرانك بەیكر) باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە گۆڕەپانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و ئەگەر و گریمانەكانی دوای ڕیفراندۆم ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق وێڕای جەختكردنەوە لە تێگەییشتنی وڵاتەكەی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی تەوقیتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا (سەرۆك بارزانی) جەختی لە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و لە وادەی دیاریكراوی خۆی و بەردەوامبوون لە پڕۆسەی گفتگۆ لەگەڵ بەغدا لەمەڕ ئەو پرسەدا دا كردەوە و بە ڕاشكاوی ئەو هۆكارانەی خستەڕوو كە هانی گەلی كوردستانی داوە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت.




