سه‌رۆك بارزانی: به‌و به‌نده ده‌ستوورییه‌ی بودجه و مووچه‌ی كوردستانیان بڕی، ڕیفراندۆم ئه‌جام ده‌ده‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و كاسبكاری شاری هه‌ولێر، (سه‌رۆك بارزانی) ڕاگەیاند، ''كام به‌ندی ده‌ستووری عێراق باس له بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان ده‌كات؟ ئێمه به‌و به‌نده‌یه ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین''، هاوكات له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیشه‌وه، گوتی: ''ئه‌وه‌یان مه‌حاڵه و سه‌رده‌م گۆڕاوه و ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه تووشی شه‌ڕ بووینه‌وه، حه‌یفه خوێنی گه‌نجی كورد جگه له سه‌ربه‌خۆیی بۆ هیچی دیكه ببه‌خشرێ، بۆیه موسته‌حیله پاشه‌كشه بكه‌ین له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.''
رۆژی سێشه‌ممه 22ـی8ـی 2017 له شاری هه‌ولێر، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و كاسبكاری شاری هه‌ولێر كۆبوویەوە وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باسی له تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكانی كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ''هه‌موو رێگایه‌كمان تاقی كرده‌وه، لامه‌ركه‌زیه‌ت و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان بووه. بۆیه هیچ رێگایه‌ك نه‌ماوه كورد په‌یڕه‌وی نه‌كات، به‌شی ئێمه هه‌ر كاره‌سات و زوڵم و ئه‌نفال كیمیاباران و رووخاندنی گونده‌كانمان بووه و باسی له ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش كرد كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه و له ساڵی 1982دا، 12 هه‌زار گه‌نجی فه‌یلی بێسه‌روشوێن كران و دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌ركه‌وت له سنووری نێوان عێراق و سووریا چه‌كی كیمیاویان له‌سه‌ر تاقی كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به 182 هه‌زار ئه‌نفال و 8 هه‌زار ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و كیمیبارانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه 500 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل به چه‌ند چركه‌یه‌ك شه‌هید كران.''
(سه‌رۆك بارزانی) باسی له ره‌وشتبه‌رزی و گیانی لێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ''خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندیان میلله‌تێكی ره‌وشت به‌رز و لێبورده‌ن، له راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991دا، دوو فه‌یله‌قی سوپای ئه‌وكاتی عێراق كه‌وته ده‌ست خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام به ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه، ئه‌و دوو فه‌یله‌قه له‌و هێزانه بوون ده‌ستیان به خوێنی كورد سوور بوو، به‌ڵام ره‌وشتی به‌رزی میلله‌ته‌كه‌مان رێگه‌ی نه‌دا به تاوان وه‌ڵامی تاوانكاران بداته‌وه و دواتریش چووینه‌وه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هیچ ئومێدێكمان له ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌بینی، له دوای 2003ه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به نیه‌تی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له عێراقێكی نوێ، چووینه‌وه بۆ به‌غدا، یارمه‌تیی عێراقمان دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن ده‌ستوورێك كه تێدا ماف و ئه‌رك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت، به‌داخه‌وه بینیمان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.''
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، ''ئێستا هه‌ندێك كه‌س باس له ده‌ستوور ده‌كه‌ن، ئێمه لێژنه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووریمان راسپارد 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراقیان دیاری كردووه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه پێشێل كراوه، له كاتێكدا یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق له دیباجه‌ی ئه‌و ده‌ستووره پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانیه‌وه، كه ده‌ڵێن: به‌ندێكی ده‌ستووری نییه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه به‌و ده‌ستووره و دیباجه‌كه‌ی ئێمه ریفراندۆم ده‌كه‌ین، كام به‌ندی ده‌ستووری عێراق باس له بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان ده‌كات؟ ئێمه به‌و به‌نده‌یه ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین.''
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) بڕیاری ریفراندۆمی بۆ خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕانده‌وه، سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه رۆژی 7ـی حوزه‌یران به پشتبه‌ستنی خواستی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاریان دا 25ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ دیاری بكرێت بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ته‌ئكیدی كرده‌وه، ''ریفراندۆم مڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو مڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، هیچ وڵاتێك ئاماده نییه بێت وه‌ك دیاری سه‌ربه‌خۆییمان پێبه‌خشێ، ده‌بێ ئیراده‌ی خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین و كه‌س به قه‌ده‌ر خاوه‌ن ماڵ نازانێ خۆی چیی ده‌وێ، بۆیه خۆمان بریار ده‌ده‌ین و نه گوناهمان كردووه و نه كوفریشه، نه یاسا و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و یاسای نێوده‌وڵه‌تیمان پێشێل كردووه، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌واندا باس كراوه، موماره‌سه‌ی هه‌قی خۆمان ده‌كه‌ین.''
(سه‌رۆك بارزانی) هاوكات ره‌تی كرده‌وه ریفراندۆم دوا بخرێت و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیشه‌وه، گوتی: ''ئه‌وه‌یان مه‌حاڵه و سه‌رده‌م گۆڕاوه و ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه تووشی شه‌ڕ بووینه‌وه، حه‌یفه خوێنی گه‌نجی كورد جگه له سه‌ربه‌خۆیی بۆ هیچی دیكه ببه‌خشرێ، بۆیه موسته‌حیله پاشه‌كشه بكه‌ین له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.''
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی)، سوپاسی قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه، ''هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه هه‌یبه‌تی داعش تێكبشكێنێ و ناوی پێشمه‌رگه له كوردستان چه‌ند پیرۆزه، له جیهانیشدا خه‌ڵك شانازی به‌م هێزه‌وه ده‌كات و هه‌موومانی به جیهان ناساند.''
(سه‌رۆك بارزانی) له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كوردستانیشه‌وه ته‌ئكیدی له دیموكراسیه‌ت و پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و گوتی: ''ئه‌وكات ئێوه ئازادن چ سیسته‌مێكتان پێ باشه، ئێوه بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌ماشا بكه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه چه‌ند مه‌حرومین له ژیان، تا نه‌بین به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ناتوانین ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.''





