٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدە عەرەبەكانی گوندی مەلحه كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، كەسوكاری شەهیدانی گوندی مەلحە، بە (سەرۆك بارزانی)یان ڕاگەیاند، كە شەهیدەكانیان شەهیدی كوردستانن و ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ بەرگریكردن لە كوردستان هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

ڕۆژی سێشەممە 22ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (فەرحان حەمەد زەڕگان) و (حەسەن عەباس ئەسوەد) و (محەمەد سوهەیل زەڕگان) كەسوكاری ئەو حەوت شەهیدە عەرەبەی گوندی مەلحە لە دەڤەری دوبز كرد، كە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كران.

لەو دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە كەسوكاری ئەو شەهیدانە ڕاگەیاند و بە تاوانێكی زۆر گەورە و نائینسانی وەسف كرد؛ ئاماژەیشی بەوەدا كە تیرۆر لە تاوان و دڵڕەقیدا هیچ سنوورێك ناناسێت.

كەسوكاری شەهیدانی گوندی مەلحە، سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد و ئەوەیان بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند، كە شەهیدەكانیان شەهیدی كوردستانن و ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ بەرگریكردن لە كوردستان هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار