سه‌رۆك بارزانی: پاشه‌ڕۆژێكی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییش، كوردستان ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا. جه‌ختیشی كرده‌وه، پاشه‌ڕۆژێكی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ـی8ـی2017، له سه‌لاحه‌ددین، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مامۆستا (عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا (عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) ته‌ئكیدی له هاوهه‌ڵوێستیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان كرده‌وه له پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم و به بڕیارێكی نیشتمانی و مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا و، ئاماده‌یی خۆی و حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نیشان دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی ناوخۆیی و پێشهاتی سیاسیی هه‌رێمایه‌تی تاوتوو كران.
(سه‌رۆك بارزانی) باسی له بڕیاری 7ـی حوزه‌یرانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد و بڕیاردان له دیاركردنی رۆژی 25ـی ئه‌یلوولی 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كرد؛ هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، بۆ رێگرتنه له خوێنریشتن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان.
له‌و دیداره‌دا (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و، له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختیشی كرده‌وه، پاشه‌ڕۆژێكی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه بارودۆخی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قۆناغه‌كانی رابردوو نییه و دووپاتی كرده‌وه، گه‌لی كوردستان به ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دۆزی ڕه‌وای خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.





