سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جەختی کردەوە کە گەلی كوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت.
ڕۆژی سێشەممە 8ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فرانك بەیكر) باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧.
لە دیدارەکەدا (سەرۆك بارزانی) جەختی کردەوە کە گەلی كوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت.




