٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری پێکهێنانی شاندیکی دانوستانی لەگەڵ بەغدا پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوستان لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.


دەقی ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم:

لە درێژەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی دووشەممە 7ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین و بەسەرپەرشتیی بەڕێز (مەسعوود بارزانی) ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوو كرا و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

هەروەها بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوستان لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
7ـی 8ـی 2017
 

هەواڵی پەیوەندیدار