ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك بارزانی و عه‌بادی

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە، کە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناردبێ و، جه‌خت دەکاتەوە کە په‌یوه‌ندیی نێوان (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یه.
دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاو بووه‌ته‌وه، كه گوایه به‌ڕێز مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناروودوه.
لێره‌دا به گشت لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یه و، هه‌موو كات هه‌وڵدراوه له ئێستا و ئاینده‌یشدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، به دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێ.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
2ـی8ـی2017




