نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن، سەرۆک بارزانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی ئاگادار کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌و راپۆرته كرد كه له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كردووه و (سه‌رۆك بارزانی) له ناوه‌ڕۆكی راپۆرتەکە ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 3ـی8ـی2017 (مەسعوود بارزانی) له‌سه‌لاحه‌دین پێشوازی له (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق به‌گشتیی و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ئێستا و داهاتوو تاوتوو كران.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌و راپۆرته كرد كه له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كردووه و (سه‌رۆك بارزانی) له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌کە ئاگادار كرده‌وه.
بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان (سه‌رۆك بارزانی) و نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.




