هەماهەنگی و هاوکارییەكانی ئهمهریكا بۆ ههرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

ههولێر-KDP.info- لە دیداری نێوان سهرۆكی ههرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئهمهریكا له عێراق، باس له ڕەوشی سیاسیی عێراق و کوردستان كرا، هەروەها ڕەوشی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆریستان خرایە بەرباس و تەئکید کرایەوە، کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەی بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان هەبووە، بەردەوام دەبێت.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 27ـی7ـی2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (دۆگڵاس سلیمان) باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەکەدا بە ڕاشکاوی باسی ڕەوشی سیاسیی عێراق و کوردستان کرا، هەروەها ڕەوشی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆریستان خرایە بەرباس و تەئکید کرایەوە، کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەی بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان هەبووە، بەردەوام دەبێت. هەردوولا هاوڕا بوون کە دەرکردنی داعش لە مووسڵ بە مانای کۆتاییی تیرۆر نایەت و شەڕی دژەتیرۆر پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاریی هەموولایەک هەیە.
باسکردنی ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.




