٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سێ بڕیاری دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەشداریی نوێنەری پارتە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە  کۆبوویەوە و  سێ بڕیاری دەرکرد.

دەقی ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

ڕۆژی شەممە 8ـی 7ـی 2017 لە پیرمام یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەشداریی نوێنەری پارتە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە بەڕێوە چوو.

دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێم، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:
یەكەم: پابەندبوونی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی 7ـی حوزەیرانی 2017  سەبارەت بە دیاریكردنی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چارەسەركردنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵدان بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك.
دووەم: بۆ هەنگاونانی پڕاكتیكی لە ئامادەكاری لەسەرجەم بوارەكانی ڕیفراندۆم هەیكەلیەتی كاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و كۆمیتە فەرعییەكان دیاری كرا.

سێیەم: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم فەراهەم دەكات.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
8ـی 7ـی 2017

هەواڵی پەیوەندیدار