سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پرسی ریفراندۆمیان خستە بەرباسەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوو كرا و بیروڕایش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
ڕۆژی سێشەممە 20ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (جان كۆبیس) نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوو كرا و بیروڕایش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.




