سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ ئیسماعل مەلاعەزیز دەکات

بەڕێزان خانەوادەی شێخ ئیسماعیل مەلاعەزیز هیرانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و خەباتکاری دێرین و کەسایەتیی سیاسی و ئایینی و کۆمەلایەتیی ناسراوی کوردستان، شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانیمان پێگەیشت. پرسە و لەم بۆنە خەمناکەدا سەرخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کاک شێخ ئیسماعیل بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مهسعوود بارزانی




