٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

"حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم هەموو تواناکانیان دەخەنەگەڕ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیان کردەوە کە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ.

دەقی ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، نوێنەر و بەرپرسە باڵاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.


لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند. پارتە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردەوە كە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ، داوایشیان كرد كە نوێنەرەكانیان ڕۆڵیان لە كۆمیتە و كاروباری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەبێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بابەتێكی مێژووییە و یەكلاییبووەتەوە و پەیوەستە بە ژیانی تاك تاكی خەڵكی كوردستان و هیوایشی خواست هەموو لایەك بە گڕوتینەوە بەشدار بن.

-       یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
-       بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
-       پارتی نەتەوەیی کوردستان
-       بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
-       پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
-       بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان
-       حزب بیت النهرین الدیموقراتی
-       حزب الاتحاد الدیموقراتی الکلدانی
-       سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان
-       پارتی نیشتیمانی ئاشووری
-       یەکێتیی بیت النهرینی نیشتیمانی
-       مینبەری دیموکراتی کلدانی
-       بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان
-       بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن
-       پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
-       کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی تورکمانن لە کوردستان
-       پارتی گەلی تورکمان
-       کۆمەڵەی لیبڕاڵی تورکمان
-       پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار