سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێ، به هیوایه ئه‌م مانگه، مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی بێ.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه:
بسم الله الرحمن الرحیم
)شهر رمضان الذی انزل فیه القرآ‌ن هدى للناس و بینات من الهدى و الفرقان(
- صدق الله العظیم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
30 ـی شەعبان 1438ـی کۆچی
26ـی5ـی2017




