٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

وەزیری بەرگریی بەریتانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگریی بەریتانیا وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە ڕاگەیاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.

ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 2ـی 2017 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (مایكڵ فاڵن) وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە (فرانك بەیكر) باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و (جۆن شارپ) كونسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و جەنەڕاڵ و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سوپا و وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی بەریتانیا وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە ڕاگەیاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.

هەر لەم دیدارەدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگو و هەردولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی قۆناغی دوای داعش و تەحەدیاتی ئەو قۆناغە و ڕۆڵی پێكهاتەكان و حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێم و هاوپەیمانان هەروەها دابینكردنی ئاساییش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا خستەڕوو.
لەو كۆبوونەوەەدا هەردوولا پێزانینیان بۆ هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی هەبوو و شاندی میوان جەختی لە بایەخی بەردەوامبوونی ئەو هەماهەنگییە كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار