٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

دەقی دیدارە تایبەتەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەناڵی شەمس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبەتدا تیشکی خستە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا، لە بارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و هەرگیزیش بەشێک نابێت لە ململانێی ناوچەکە.

دەقی دیدارە تایبەتەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

پێشکەشکار:

بینەرانی بەڕێز، سڵاوتان لێ بێت لە دیدارێکی تایبەت، ناوازەو چاوەڕوانکراو، لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرەتای زۆر سوپاس کاک مەسروور سوپاس بۆ ئەم دیدارە.

پێشکەشکار:

لێرەدا دەبێت بگوترێت کە تۆ خاوەنی شوێن پەنجەیەکی دیاریت، ئەمەی دەیڵێم پیاهەڵدان نییە، بەڵکو ڕاستییەکە وەک ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی نیشتەجێی هەولێر ئەم دەستکەوتە گەورانەی شاری هەولێر بە ڕوونی دەبینین، چونکە هەرکەسێک بێتە ئێرە، بەتایبەت ئەگەر دوای ماوەیەکی درێژ سەردانی بکات، باوەڕ بەوە ناکات کە دەیبینێت. ڕاستییەکی پڕۆژە زەبەلاح هەن، ڕێگاوبان، باڵەخانەی بەرز ، ژێرخانێک کە پلان و کاری لەسەر دەکرێت، ئەمەش هەمووی بەهۆی ئەو هەوڵە گەورەیەوەیە کە دەیدەیت. بۆیە ویستم سەرەتا پیرۆزباییت لێبکەم پێش ئەوەی دەستبکەین بە کێشە سیاسییەکان و ئەو نیگەرانییانەی دەوری ئەم هەرێمەیان داوە، بۆیە پیرۆزتان بێت، زۆر سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە. جەنابی سەرۆکوەزیران، باسی هەموو ئەم پێشکەوتنە، گەورەیە دەکەین، بەڵام لەناوچەیەکی هەمیشە گرژ و پڕ لە ئاڵۆزیدا.

ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان،  وەک مۆدێلێک لە جیهانی عەرەبیدا دەردەکەوێت، بەڵام هەندێک شت ڕوودەدەن کە خەڵک دەخەنە گومانەوە، بەتایبەت ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویدا لە بابەتی حکوومەت و پێکهێنانیدا، لە بابەتی لێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی کە دەڵێت دەیەوێت هەرێمی کوردستان بکاتە دوو بەشەوە، چی ڕوودەدات؟

مەسروور بارزانی

خۆشحاڵم لەگەڵتانم و سوپاس بۆ سەرنجەکانت. بێگومان، ئەو پێشکەوتنەی لە کوردستان دەیبینن، بەرهەمی خەباتی چەندان ساڵ و دەیەی گەلەکەمانە. پێزانین بۆ ئەو پێشمەرگانە و کەسوکاری شەهیدانە و هەموو ئەوانەی لەم ساڵانەدا گیانیان بەخشی بۆ دروستکردنی ئەمەی ئەمڕۆ دەیبینن. من بەشداربووم و شانازی دەکەم. بێگومان ئەوەی کردمان لە دڵەوە بوو. من هەمیشە خۆم بەبەشێک لەم کۆمەڵگەیە و ئەم خاکە دەزانم.

ڕەگمان لەم خاکەدا قووڵە. بۆیە ئەوەی دەیکەین، لەدڵەوەیە و بە پاڵپشتیی تیمەکەمە،  بێگومان، تێگەیشتنی خەڵکیش ڕۆڵی هەیە،  لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، گرنگترین شت ئەوەیە گەلەکەمان لە بەهای خۆیان بگەن و پێگەی خۆیان و بێگومان، مافەکانیان بیربهێنرێتەوە وەک نەتەوەیەک، کە شایستەی چین. زۆر دڵخۆشم بەوەی بەدەستمانهێناوە. بەڵام گرنگترین خاڵ لەم کاتەدا ئەوەیە چۆن بتوانین، دەستکەوتەکانمان بپارێزین. ئەوەی باستان کرد لەسەر پێشهاتی دابەشکردنی کوردستان، بێگومان سەرکەوتوو نابێت، چونکە کەس ماف و دەسەڵاتی ئەوەی نییە کوردستان دابەش بکات. کوردستان بەرهەمی شەهیدان، پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلەکەمانە، زۆر ماندوو بووین بۆ ئەم دەستکەوتانە، کەسیش ناتوانێت کوردستان لەسەر بنەمای ئاواتی خۆیان یان کارنامەیەکی گوماناوی دابەش بکات.

پێشکەشکار

جەنابی سەرۆکوەزیران، ئایا ئێستا دانوستان هەیە بۆ لەخۆگرتنی دۆخەکە؟ یان شتەکان گەیشتوونەتە ئاستی ناکۆکیی کۆتایی نێوان پارتی و یەکێتی؟

مەسروور بارزانی

هەمیشە هیوا هەیە. هەرگیز دەرگامان دانەخستووە و ئەوەی کردوومانە هەرگیز دژی هیچ کەسێک نەبووە. ئەگەر زۆر ڕاشکاو بم،  پێم وانییە کاردانەوەکە زۆر عەقڵانی بووبێت،  با بگەڕێینەوە بۆ دواوە. دوو ساڵ لەمەوبەر هەڵبژاردنمان هەبوو. پەرلەمانمان نەیدەتوانی کۆببێتەوە، چونکە ناکۆکی لەسەر پۆستەکان و پێکهێنانی حکوومەت هەبوو. کار گەیشتە ئەوەی ڕکابەرەکانمان سکاڵایان لای دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد پەرلەمان و حکوومەت هەڵبوەشێنرێنەوە.  لە قۆناخێکدا بووین کە شەرعییەتی خۆمان کەوتبووە ژێر پرسیار. بۆیە دوو بژاردەمان هەبوو: یان پاراستنی شەرعییەتی دامەزراوەکانمان، یان ڕووبەڕووبوونەوەی دەرئەنجامی کاردانەوە ناعەقڵانییەکانی ڕکابەرەکان. بێگومان، بەرپرسیارێتیی ئێمە بوو، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی لەسەرمان، بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە هەرێمی کوردستان و مافەکانی هەیە، کە هەنگاو بنێین و پەرلەمان کارا بکەینەوە، کە ئەمەش دژی هیچ کەسێک نەبوو. ئەو کاردانەوەی بینیمان زیادەڕۆیی بوو لە تێڕوانینی هەندێک کەس لەسەر ئەوەی دۆخەکە چۆن بێت. بێگومان، شەرعییەتی هەرێمەکەمان و دامەزراوەکانمان دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی دیموکراسی. نەک بنەمای پێوەرەکانی تێڕوانینی کەسێکی دیاریکراو بۆئەوەی کە شتەکان چۆن بن. بۆیە ئەوەی کردمان بۆ پاراستنی دامەزراوەکان بوو، بۆ دڵنیابوونەوە بوو لەوەی شەرعییەت و ڕەوایی کوردستان لە جێی خۆیدایە، ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر دەنگدەرانمان کە دەنگیان داوە بەو ئەندام پەرلەمانانە بۆیە مەبەستی ئێمە، ڕەخساندنی ژینگەیەک بووە تا پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکاتەوە، دانوستانەکانی پێکهێنانی حکوومەت بەردەوام بن و پێشڤەچوون هەبێت. بێگومان، دەرگاکان کراوەن، هیوادارم بتوانین دانوستاندنەکان دەستپێبکەینەوە لەگەڵ هەرکەسێک کە باوەڕی بە پڕۆسەی دیموکراسی و داهاتووی کوردستان هەیە.

پێشکەشکار

جەنابی سەرۆکوەزیران، باسی دیموکراسی دەکەیت، پرسیارێکی بنەڕەتی هەیە دەمەوێت لێت بکەم، ئەویش ئەوەیە ڕاستە باسی پڕۆژە و ژێرخان و ڕێگاوبان دەکەین، بەڵام ئەم مۆدێلە، مۆدێلی هەولێر، من سەرۆک مەسعوود بارزانی و قسەکانی ساڵی 1991ـیم بیر دێتەوە، دیدگاکە ڕوون بوو، داوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد، هەڵبژاردنێک دەربڕی ئیرادەی گەل بێت، لە شوێنێکدا کە هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی تێدا نییە، ئایا ئەمڕۆ بەهۆی ئەم ناکۆکییانەوە نیگەرانیت لەسەر ئەو مۆدێلە؟ یاخود ئەم مۆدێلە بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی بەرگریی لێدەکەیت؟

مەسروور بارزانی

دیموکراسی دەپارێزین. دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەپارێزین. بێگومان، ئەوەی کردوومانە شتێکە لە بنەڕەتدا ئاسان نەبوو. بۆیە پاشەکشە ناکەین تەنیا لەبەر ئەوەی کەسێک باوەڕی بە دیموکراسی نییە. با ڕاستگۆ بین، بۆچی هەڵوێست دژی ئەم پرۆسەیە هەیە؟ هەڵبژاردنمان کرد، هەڵبژاردنیش ئەنجامی هەبوو. بێگومان دەبێت رێز لە ئەنجامەکان بگیرێت، ئەگەر کەسێک ئەو ئەنجامەی بەدەستنەهێنا کە چاوەڕێی دەکرد، مانای ئەوە نییە دەبێت تەواوی پرۆسەکە پەکبخات، تەنیا لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنێکدا باش نەبوو. دەبێت ئەنجام قبووڵ بکەن. قبووڵکردن ڕێزگرتنە لە دیموکراسی. ڕێزگرتنە لە ئیرادەی خەڵک دەتوانن لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە بکەن. دەتوانن بەشێک بن لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکوومەت، یاخود لە ئۆپۆزیسیۆندا بمێننەوە. لە زۆربەی جیهاندا دیموکراسی بەم شێوەیەیە. بەڵام ئەگەر بۆچوونی خۆیان هەبێت و بڵێن یان بە قسەی ئێمە دەبێت یان هیچ، شتی وا قبووڵکراو نییە، ئەمە رێگەیەک نییە بۆ پێشڤەچوون و  خزمەتی گەل. لێرەدا پێموایە زۆر ڕوون بوو کە یەکێتی، بەداخەوە، بەو هاوپەیمانییەی لەگەڵ لایەنێکی دیکە پێکیهێنا، لە رێگەی پرۆسەی دیموکراسی نا، بەڵکو بە بەکارهێنانی هێز ڕووبەڕوومان بوونەوە و بە شێوەیەک پەرلەمانیان پەکخست یان پەرلەمانیان بە بارمتە گرت بۆ دوو ساڵ و ڕێگەیان نەدا کار بکات. ئەمە چارەسەر نییە و خزمەت بە پڕۆسەکە ناکات. لە سەرەتادا، کاتێک دوو ساڵ پەرلەمانمان نەبوو، ئەوان سکاڵایان بوو پەرلەمان نییە. بۆیە، دەبێت بچین و پەرلەمان هەڵبوەشێنینەوە. ئێستا کە پەرلەمان کارا کراوەتەوە، دیسان سکاڵا دەکەن کە پەرلەمانێکی کارا هەیە و ناتوانین قبووڵیبکەین و دەبێت پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە. دەبێت خۆیان یەکلایی بکەنەوە. ئایا لەگەڵ پڕۆسەی دیموکراسین یان دژی وەستاون؟ بە هەر شێوەیەک بێت، پێموایە کاردانەوەیان زۆر هەڵە بوو. با ئەوەشتان بیربخەمەوە ئەوان بوون هەڵوێستێکی زۆر نەرێنییان بەرامبەر نووسینەوەی دەستووری کوردستان وەرگرت کە لەدەستووری عێراقیشدا هاتووە دەبێت لە هەرێمی کوردستان دەستووری خۆمان هەبێت. کەواتە رێگەنەدان بەبوونی هیچکام لەم دامەزراوە شەرعییانە و پشتگیریکردنیان، تەنیا لەبەر ئەوەی ئەجێندایەکی تایبەتیان هەیە و دەیانەوێت پەیڕەوی بکەن و لە کاتی نەبوونی دامەزراوە شەرعییەکاندا پەرە بە دۆزی خۆیان بدەن، ئەمە قبووڵکراو نییە. زۆربەی گەلی کورد قبووڵی ناکات. بێگومان، شەرعییەتیش بەدەنگی خەڵک بەدەست دێت. ئەوانەی پشتیوانیی خەڵکیان هەیە، شەرعییەتیان هەیە.

پێشکەشکار:

جەنابی سەرۆکوەزیران، لە درێژەی ئەو قسەیەی دەتگوت واباو بووە کە پارتی دیموکرات سەردەکەوێت لە هەڵبژاردنداو زۆرینە دەهێنێت بەڵام، ئەمە پرسیارێکە چەندان جار لە کاک مەسعود بارزانیم کردووە کە دەیگوت دەگەڕێینەوە پەنجا بە پەنجا. لێم دەپرسی بۆچی؟ دەیگوت بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ ڕوونەدات. ئایا ئەم ستراتیژ و سیاسەتە کۆتاییهاتووە، کە پارتی هەمیشە سازش بکات و پابەند بێت بە پرەنسیپی پەنجا بە پەنجا و لە شەڕ دوور بکەونەوە؟ پرسیارێکی قورسیشم هەیە کە مێشکی خەڵکی سەرقاڵکردووە ئایا بە هەر شێوەیەک بێت شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات؟

مەسروور بارزانی:

وەڵامە سادەکە نەخێرە. پێش هەموو شتێک، با باسی هەڵبژاردن بکەین. بۆچی هەڵبژاردن دەکرێت؟ بە شێوەیەکی گشتی هەڵبژاردن دەکرێت بۆ ئەوەی براوەیەک هەبێت و کەسێکیش هەبێت کە لەوانەیە نەیباتەوە. پێیان ناڵێم دۆڕاو چونکە ماوەیەکی دیاریکراو هەیە کە چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت. ئەگەر ئەمجارە نەیبەیتەوە، مانای ئەوەنییە جارێکی دیکە نایبەیتەوە. دابەشبوونی 50 بە 50 دەربڕی سرووشت یان جەوهەری دیموکراسی وەک خۆی نییە. دەزانن، دەکرێت، هەڵبژاردن دەکرێت و ئەنجامی هەیە، دەبێت رێزی لێبگیرێت. ئەگەر کەسێک 50%ـی دەنگەکانی نەبێت، بێگومان ناتوانێت داوای مافی پیادەکردنی 50%ـی حکوومەت یان دەسەڵات بکات. بە درێژایی ساڵان، پارتی براوەی هەموو هەڵبژاردنەکان بووە، و زۆر سازشکاریش بووە. ئامادە بووە سازش بکات و زیاتر بداتە رکابەران و ئەو لایەنەی دەیویست ببێتە بەشێک لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت، لەپێناو یەکڕیزیی نیشتمانی و لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیدا. ئەمجارە، بابەتەکە ناکۆکیی نێوان دوو حزب نییە، بەڵکو لەسەر شەرعییەتی تەواوی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر  پەرلەمانمان وەک دامەزراوەیەکی شەرعی نەبێت، واتە تەواوی پرۆسەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە بابەتەکە ئەوە نییە کام حزب کورسیی زیاتری هەیە. بەڵکو پاراستنی خودی دامەزراوەکەیە ئەگەر بگەڕێینەوە سەر پرسیارەکەی دیکە، ئایا شەڕی ناوخۆ دەبێت، هیوادارم وانەبێت. سەرۆک مەسعود بارزانی، هەمیشە گوتوویەتی نابێت هیچ شەڕێکی ناوخۆی کورد هەبێت. هەروەها بانگەوازم بۆ هەموو کوردستان ئەوەیە دەبێت لە شەڕ لەنێو خاک یان حزبە کوردییەکان دوورخەینەوە، نابێت پێشمەرگە رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. هەمیشە ناکۆکیی سیاسی دەبێت. هەمیشە رووبەڕووی جۆرێک لە ئاڵنگاری دەبینەوە. بەڵام هیوادارم هەمووان تێبگەن کە دەبێت ئەو خاڵە تێپەڕێنین لە کاتی ناکۆکیی سیاسیی باسی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بکرێت. دەبێت تێپەڕین لەوەی ڕووبەڕووی یەکتر ببینەوە بە سەربازی ئەگەر ناکۆکی سیاسیمان هەبێت.

پێشکەشکار:

کۆتا پرسیارم پێش ئەوەی بچینە سەر تەوەری پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکمان بینی، کە بەدەنگۆی دەزانم چونکە لێرە دەژین، بەڵام وەک دەزانیت پڕوپاگەندەی زۆر بڵاودەبنەوە و دەڵێن ئێوە خەڵکتان دەستبەسەر کردووە لە هۆتێلەکان بە زۆر منداڵتان رفاند و هەڕەشەتان لە خێزانەکان کردووە ئەم هەواڵانە لە کوێوە دێن؟ جەنابی سەرۆکوەزیران دەمەوێت ئەم خاڵەمان بۆ ڕوون بکەیتەوە.

مەسروور بارزانی

ئەمە قسەی بێمانایە، بێمانا. زۆر کەس هەست بەبەرپرسیارێتی دەکەن. هەست دەکەن بەرپرسیارن بەرامبە رئەو خەڵکەی دەنگی پێداون، هەست بە شەرمەزاری دەکەن کە ناتوانن ئەرکی خۆیان وەک نوێنەر جێبەجێ بکەن بۆ بێن و نوێنەری خەڵکەکەیان بن لە پەرلەمان. جگە لە ئەندامانی پارتەکەمان و هاوپەیمانەکانمان، ئەندامانی حزبەکانی دیکەش هەن، لەوانەش یەکێتی و نەوەی نوێ و ئەوانی دیکە، دەیانەوێت بێن و بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بکەن و کارای بکەنەوە و شانازیی ڕزگارکردنی ئەم دامەزراوەیەیان هەبێت. ئێمە ستایشی کارەکەیان دەکەین. لەژێر هیچ جۆرە فشارێکدا نەبوون. ئەمە تەنیا تۆمەتە چونکە پارتەکانی دیکە نەیانتوانیوە ڕێز لە پیشەو پێگەی ئەندامانی پەرلەمان بگرن. بێگومان ئەوان بڕیاریاندا ڕێگە ڕاستەکە هەڵبژێرن و بێن پەرلەمان کارا بکەنەوە. ئەوەی گوتت تەواو پێچەوانەی ڕاستییە، ئەوان خەڵکیان هەراسان دەکرد، چونکە زۆر کەسی دیکە هەبوون دەیانویست بێن و بەشداری لە کاراکردنەوەی پەرلەماندا بکەن. هەراسانیان کردن، ئەندامانی خێزانەکانیان دەستبەسەرکرد. هەڕەشەی سزای توندیان لە  خۆیان و خێزانەکانیان کرد، ئەگەر بەشداری بکەن، بەڵام کاتێک نەیانتوانی ڕێگری لە تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی بکەن و بۆ ئەوەی پەرلەمان کۆببێتەوە، ئەوکات دەستیان بە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆو تۆمەتە بێمانایانە کرد. ئەم قسانە لە تۆمەتی زۆر هەرزان بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان بترازێ هیچی دیکە نین. دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە هەر کەسێک لەو دانیشتنەدا بەشداربوو بەوپەڕی باوەڕ بە پڕۆسەکە و بڕیاری خۆیان هاتوون.

پێشکەشکار:

من ویستم ئەم پرسیارە بکەم و وەڵامەکەشی دەزانم،چونکە نیشتەجێی هەولێرم و لێرە دەژیم.  لەگەڵ چەندرۆژنامەنووسی کەناڵی شەمس، باشترین شت لەبارەیهەرێمی کوردستان ئەوەیە هەست بە ئارامی دەکەین.هەست بە دەزگا هەواڵگرییەکان ناکەین، هەست بە ترس وهەڕەشە ناکەین. هاوپیشەی ئافرەتمان هەن دەڵێنهەندێک جار کاتژمێر دووی شەو لە هەولێر پیاسە دەکەن وهەست بەوپەڕی ئارامی دەکەن. بەڵام ویستم جەنابتان ئەمبابەتە روون بکەنەوە، چونکە ئامانجیان تێکدانی ئەمسەقامگیری و ئارامییەیە کە لە هەرێمی کوردستاندەیبینین.

کەواتە جەنابی سەرۆکوەزیران، ئایا ئامادەی هەندێک سازشبکەیت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت هەنگاو بەرەوپێشەوە بنێت؟

مەسرور بارزانی:

پرسەکە پەیوەندیی بە خودی منەوە نییە، پەیوەندی بەپرۆسەکەوە هەیە. هەموومان بەشێکین لەم پرۆسەیە،پرۆسەیەکی دیموکراتیمان دەستپێکردووە و پێویستە رێز لەئیرادەی خەڵک بگرین. لە کۆتاییدا، خەڵک بڕیار دەدات چجۆرە حکوومەتێکیان پێویستە و چ جۆرە داهاتوویەکیاندەوێت بۆیە ئێمە تەنیا دەتوانین رۆڵی خۆمان بگێڕین. ئێمەگوتوومانە ئامادەین زۆر بە دەستکراوەیی مامەڵە بکەین لەپێشکەشکردنی پێشنیازەکانمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت وکارکردن لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان، بە هیوایئەوەی ئەو ئەندامانەی کورسیی پەرلەمانیانبەدەستهێناوە، بێنە پێشەوە و حکوومەتێکی گشتگیرپێکبهێنن. ئێمە ئامادەین لەگەڵیان کار بکەین و زۆر نەرمیبنووێنین. بەڵام بێگومان هەموو شتێک سنووری هەیە وپێویستە هەموو شتێک لە چوارچێوەیەکی گونجاودا بێت.بێگومان دەبێت رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت.

 

مەسرور بارزانی:

وەک گوتم، پرۆسەیەک هەیە، ئێمە ئامادەین و هیوادارینلەم ماوەیەی لەبەردەستماندایە، بتوانین لەگەڵ هەمووانکار بکەین بۆ ئەوەی چارەسەرێک و رێگەیەکی ئاشتییانەبدۆزینەوە، بێ ئەو گرژییە زیادە و ناپێویستەی کە ئەواندروستیان کردووە. هیوادارم ئەوان بەخۆیاندا بچنەوە وباوەڕیان وابێت  یەکڕیزیی کوردستان بۆ هەمووان باشترینبژاردەیە. بۆ هەموومان، بۆ ئەوان و بۆ ئێمەش، تا بتواننبێن و لەگەڵ ئێمە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکینوێ. ئەمە  ئامانجی ئێمەیە، بەڵام بێگوومان، پرۆسەکەناوەستێت ئەگەر کەسێک نەیەوێت لۆژیکییانە هەڵسوکەوتبکات.

پێشکەشکار

دەچمە سەر پرسی بەغدا، کێشەکانیش لەگەڵ بەغداراستییەکەی گەورەترن،  کێشەی کۆنن. لە سەردەمیمانەوەم دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن، ئەوسا کەلە عێراق بووم، پێموابوو ئەم کێشانەی نێوان حکوومەتیفیدراڵ و هەرێمی کورستان بۆ هەمیشە کۆتاییان هاتووە،بەڵام بەداخەوە کێشەی بێکۆتا هەن. بە بڕوای تۆ هۆکاریراستەقینە چییە؟ ئایا بەهۆی کەسەکانەوەیە یان عەقڵیەتیبەغدا؟ بۆچی ئەم کێشانە تا ئێستا چارەسەر نەکراون؟

مەسرور بارزانی:

ئێمە دەستوورێکما هەیە، لە دەستووردا عێراق وڵاتێکیفیدراڵییە، کورستان بەشێکە لەم سیستمە فیدراڵییە،هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و ماف وئەرکی دیاریکراوی هەیە. پێویستە ئەو مافانە بە تەواویرێزیان لێ بگیرێت. پێموایە کێشە سەرەکییەکە لەعەقڵییەتی ئەو کەسانەدایە  هێشتا لە فیدراڵیزم تێناگەنیان قبووڵی ناکەن. بە هەردوو شێوەکە، هاوکاری پرۆسەکەناکەن بۆ چوونە پێشڤەچوون یان جێبەجێکردنی دەستووروەک پێویست. نابێت بە ئارەزووی خۆت بەش و مادەکانیناو دەستوور هەڵبژێریت کە خزمەت بە لایەنێک دەکەن وئەوانی تر پشتگوێ بخەیت. پاکێجێکە. پاکێجێکە لەسازشکردن. هەموومان دەنگمان بەم دەستوورە دا چونکەباوەڕمان بە تەواوی پرۆسەکە و هەموو دەستوورەکە بوو،نەک تەنیا بەشێکی دەستوور. دەبێت ئەمەش لە بەغداشرێزی لێ بگردرێت. پێموایە کێشە سەرەکییەکە لەعەقڵییەتدایە، هەر کاتێک قبووڵی بکەن و پەسەندیفیدراڵیزم بکەن، کێشەکانمان بە ئاسانی چارەسەر دەبن.

پێشکەشکار

رێزدار سەرۆکوەزیران لە هزری عەرەبدا کاتێک دەڵێیتفیدراڵی، زۆربەیان بە دابەشبوون تێدەگەن.. ئایا کاتێک کوردقسە دەکات، کورد خەونی بە نیشتمانێکی سەربەخۆوەهەیە؟ رەنگە ئەمەش کاریگەری لەسەر عەقڵیەتی عەرەبهەبێت کە ئێستا کورد داوای فیدراڵی دەکات، چونکەدەیانەوێت جیاببنەوە، یان عێراق دابەش بکەن. دەکرێتبۆمان روون بکەیتەوە، لە چ بنەمایەکەوە کورد ئەم داوایەدەکەن؟ ئایا کاتێک داوای فیدراڵی دەکەن مەبەستیاندابەشبوونە؟

مەسرور بارزانی:

فیدراڵیزم دابەشبوون نییە، دابەشکردنی وڵات نییە. لەبنەڕەتدا بریتییە لە وەرگرتن یان هاوبەشیکردنیبەرپرسیارێتی. کاتێک عێراق بۆ یەکەم جار دەستوورینووسرایەوە، ئێمە بە ئارەزوومەندانە چووین و قبووڵمانکرد و گفتوگۆمان کرد لەسەر سیستمێک بۆ تەواوی وڵات،کە فیدراڵیزم بوو. بۆیە بژاردەی خۆمان بوو ببینە بەشێکلەم سیستمە فیدراڵیە. ئەمە دابەشبوون نەبوو، چونکە بەدیفاکتۆ و ئەمری واقع ئێمە هەرێمێکی سەربەخۆ بووین،پێش نووسینەوەی دەستوور، ئێمە بە ویستی خۆمانچووینە ناو وڵاتەکە

 و باوەڕمان وابوو کە بە بەرپرسیارێتیی هاوبەش، دەتوانینهەموومان پێکەوە وڵاتێکی زۆر باشتر بنیاد بنێین، وڵاتێکتێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان، هەموو بەشەکانی وڵات،هەموو کۆمەڵگە جیاوازەکانی وڵات رێزیان لێ بگیرێت ومافەکانیان گارەنتی و دەستەبەر بکرێن. پێویستمان بەگارەنتییە بۆ داهاتوویەکی باشتر کە هیچ کەسێک،ئەجێندایەک، یان پارتێک یان نەتەوەیەک یاخود گرووپێکیتایفی باڵادەست نەبێت و

 مافی ئەوانی تر پێشێل بکات کە ژمارەیان کەمترە.بێگومان، عێراق هی هەمووانە و دەبێت مافی یەکسانمانهەبێت. فیدراڵیزم ئەو گارەنتییانەت پێدەدات کە مافەکانتپارێزراون. پێویستە ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، بەڵاممافەکانت گەرەنتی بکرێن. ناتوانیت هەڵاوێر بکەی وبەدوای چارەسەری بەدیلدا بگەڕێیت بۆ

 دەستوور، ئەو مافە دەستوورییانەی لە خودی دەستووریعێراقدا چەسپێنراون. بۆیە پێموایە بۆ ئەوانەی بڕوایان بەدەستوور نییە، خەتای خۆیانە، ئەوان خراپ تێگەیشتوون وتێڕوانینی هەڵەیان هەیە و تێناگەن لەوەی،فیدراڵیزم چەندبەهێزە بۆ وڵات تا وڵاتێکی زۆر بەهێزتر بنیات بنێت کاتێکبە ویستی خۆتان پێکەوە کار دەکەن. وێنای وڵاتێک بکە کەتێیدا هەست دەکەیت وڵاتی خۆتە و بەرپرسیارێتییهاوبەشت هەیە و دەتوانی پێکەوە بن و پێکەوە بەهێزتربن. بەڵام ئەگەر هەست بکەیت هەمیشە هێزێکیباڵادەست هەیە کە دەیەوێت بچووکت بکاتەوە یان بەچاوی کەمەوە سەیرت بکات،  ئەمە کاردانەوەیلێکەوتوەتەوە و لە درێژایی ساڵاندا بەردەوام روویداوە.پێموایە مێژوو پڕە لە پەند و وانە. هەر کەسێک لە مێژووفێر نەبێت، ناچارە دووبارەی بکاتەوە. پێموایە لەم دۆخەدا،باشترین شت بۆ عێراقی ئەمڕۆ رێزگرتنە لە دەستوور و

خودی فیدراڵیزم، پاشان کارکردنە پێکەوە بۆ بنیاتنانیوڵاتێکی باشتر.

پێشکەشکار

 سەرۆکوەزیرانێکی نوێی گەنج، باکگراوندێکی ناسیاسی وبازرگانی هەیە. عەلی زەیدی، شتانێک دەڵێت پێمان خۆشە.باوەڕی بە بڕیار و بژاردەی دەوڵەت هەیە، نەک میلیشیا،یەک سوپا. سەرەتا ئێوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەلی زەیدیکۆبوونەوە، ئایا پێتوایە بەهۆی کەسایەتیی عەلی زەیدی ونەبوونی پاشخانی سیاسی و تائیفییەوە، پێشڤەچوونێکرووبدات؟ وەک گوتمان باکگراوندێکی سیاسی یان تایفینییە. هەست دەکەیت پێشڤەجوونێک هەبێت لەوپەیوەندییە گرژەی هەمیشە هەیە لەسەر مووچەی هەرێمیکوردستان؟ ئەو پەیوەندییانەی هەمیشە گرژن، دەربارەیمووچە و مافەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەمکێشەکانی رابردوو؟

مەسرور بارزانی:

هەرگیز کێشەکان پەیوەندییان بە خودی کەسەکانەوە نییە.بێگومان رێزێکی زۆرمان بۆ سەرۆکوەزیران زەیدی هەیە و بۆسەرجەم سەرۆکوەزیرانەکانی دیکە. بۆیە کێشەی کەسایەتییان پرسی کەسی نییە. بەڵکو پەیوەستە بە مافیوڵاتەکەمان و هەرێمی کوردستان لە عێراقدا. چاوەڕوانینمافەکانمان رێزیان لێ بگیرێت و کێشەی هەڵپەسێردراوهەن پێویستە چارەسەر بکرێن. بێگومان پشتگیریی تەواومانبۆ سەرۆکوەزیران زەیدی دەربڕیوە، بە هیوای دۆزینەوەیرێگەچارەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان و رەخساندنیژینگەیەکی زۆر باشتر و دۆخێکی لەبارتر بۆ تەواوی وڵات.زۆر بەهیوایین کە بتوانین بگەینە رێککەوتن. بێگومان تائێستا هێشتا، ئەم کێشانە ماون چارەسەر بکرێن و هێشتاچارەسەر نەکراون. ئێمە بەهیوایین. بۆیە نامەوێت هیچپێشبینییەک بۆ داهاتوو بکەم. بەڵام نیەتمان زۆر روونە،پشتگیریکردنی سەرۆکوەزیرانێکە کە دەستوور جێبەجێدەکات وەک خۆی، هەروەها رێزگرتن لە مافەکانیحکوومەتی هەرێم لە عێراقی فیدراڵدا.

پێشکەشکار:

بۆ تەواوکردنی ئەو بابەتە، ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە عێراقکشانەوە و دەڵێن پێویست بە گرووپی چەکدار ناکات دوایکشانەوەیان،  بەڵام لە لایەکی دیکە دەگوترێت کوردنیگەرانن لە نەمانی پاراستنی ئەمریکییەکان. ئایا نیگەرانن وهەست بە دوودڵی دەکەن لە نەمانی ئەمریکییەکان لەعێراق، کە هەمیشە لە ئەمریکییەکان کە هەمیشەهاوپەیمانتان بوون ؟

مەسرور بارزانی:

جێی دڵتەنگییە، بەڕاستی، کە هاووڵاتییانی یەک وڵاتنیگەران بن لەوەی هێزێکی سەربازی زاڵ بێت بەسەریاندا وپێویستیان بە هێزێکی دەرەکی بێت بیانپارێزێت. بەڵامبەداخەوە، دەیان ساڵە دۆخەکە بەم جۆرەیە. ئەوە لەرابردوودا بوو. بێگومان، زۆر سوپاسگوزاری پشتیوانییئەمریکییەکانین بۆ کوردستان و هەموو عێراق، بەڕاستی.عێراق لە لێواری رووخاندا بوو کاتێک داعش دەستی گرتبەسەر زۆر ناوچە و چەندین پارێزگای وڵاتەکەدا. سەرەتاپێشمەرگە بوو داعشی وەستاند و پاشەکشەی پێکرد، دواتربەشەکەی دیکەی عێراق بە هێزە ئەمنییەکانی هاتنەمەیدانەکە و بە هاوبەشی شکستمان هێنا بە داعش. بۆیەئەوە ئەزموونێکی زۆر باش بوو نیشانیدا چۆن هەماهەنگیو هاوکارییکردنی یەکتر سوود بە هەمووان دەگەیەنێت.بێگومان زۆر سوپاسگوزاری ئەمریکییەکانین، بەڵام با پێتبڵێم، دۆزەکەمان، رەگی لە مێژوودا داکوتاوە. ئێمە دۆزێکیزۆر پیرۆزمان هەیە، کە دۆزی کوردە لە عێراقدا. بێگومان،پێویستمان بە پشتیوانیی دۆستەکانمانە. پێویستە ئەمریکائەمریکا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو جیهانپشتیوانیمان بکەن. بەڵام بێگومان هیوادارین کێشەکانمانلەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین، و بەغداش، وەکقەوارەیەکی نامۆ سەیری کوردستان نەکات، بەڵکو وەکبەشێکی وڵاتەکە کە لە راستییەکەی بڕبڕەی پشتیسەقامگیری، و گەشەی ئابووریی عێراقیشە، ئەمەشئەوەیە کە نیشانمانداوە. کوردستان لە هەموو ئەمساڵانەدا سەلماندوویەتی چەند گرنگە بۆ سەقامگیریی ئەموڵاتە، چەند گرنگە بۆ سەقامگیری و بووژانەوەیئابوورییەکەی و چەند گرنگە بۆ سەقامگیریی سیاسییوڵاتەکە. بێگومان، ئێمە بەشێکین لەم پرۆسەیە. بەشێکینلەم وڵاتە و هیوادارین ئەم نیگەرانییانە بە باشی چارەسەربکرێن و هیچ نیشانەیەک لە هیچ جۆرە نیگەرانییەک، لەلایەنخەڵکمانەوە نەمێنێت چونکە هەندێک ئاماژە هەن کەخەڵکی ئێمە بە بینینیان دڵخۆش نابن. بۆیە هیوادارم ئەوئاماژانە نەمێنن و چیتر نەبنە کێشە.

پێشکەشکار:

ئایا گەشبینیت حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلیزەیدی بتوانێت کە سوپای عێراق یەکبخات بۆ ئەوەیسوپایەکی عێراقی هەبێت و چەک لە دەستی میلیشیاکانوەربگرێتەوە، یاخود پێتوایە ئەم هیوایە زەحمەتە بێتەدی؟

مەسرور بارزانی:

هیوادارم بتوانێت، بەڵام ئاسان نییە. بەڵام با هەندێکروونکردنەوە بدەم. کە دەڵێین سوپای عێراق، سوپای عێراقهەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش هەن. لەدەستووردا، هەموو هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێزیشەرعین کە دەبێت رێزیان لێ بگیرێت. لەم حاڵەتەداپێشمەرگەمان هەیە کە هاوتای سوپای عێراقن و هێزەئەمنییەکانی دیکەی عێراق. کەواتە ئێستا کە قسە دەکەینسوپای عێراق یەکگرتووە. مەبەستم ئەوەیە کەس ناڵێتسوپای عێراق یەکگرتوو نییە. نامەوێت لەسەر بنەمایگریمانە هیچ لێدوانێک بدەم. بەڵام ئاخۆ سەرۆکوەزیراندەتوانێت هەموو ئەو هێزانەی کە لە رووی دەستوورییەوەبە شەرعی دانانرێن، بخاتە ژێر سەروەریی یاسا، هیوادارمبتوانێت، و پشتیوانی لێ دەکەین بۆ ئەوەی بیکات. بەڵامبێگومان، ئەرکێکی زۆر سەختە. ئاسان نییە، ئاسان نییەچونکە کارنامەی دیاریکراو هەن، و هەندێک جار دەترسم کەچارەسەری جیاواز، پێشنیاز بکرێن و ئەو پێشنیازانەش خزمەتبە ئامانجەکە نەکەن. بۆیە پێموایە دەبێت سەرۆکوەزیران زۆروریابێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسانەدا، بەڵام هیوایسەرکەوتنی بۆ دەخوازین و پشتیوانی دەکەین لەگەڕاندنەوەی سەروەریی یاسا بۆ تەواوی وڵات.

پێشکەشکار:

جەنابی سەرۆکوەزیران کە باسی میلیشیاکان دەکەین،ئێمەش لە لوبنان گیرۆدەی چەکی دەرەوەی دەوڵەتیندەشزانین کە ئەم میلیشیا یان ئەم گرووپانە دڵسۆز و  سەربە ئێرانن ئێمەش ئەمڕۆ لە نێوەندی شەڕێکی ئەمریکیئیسرائیلی ئێرانیین، لەوانەیە پەرەبسێنێت یان گەورەتر بێتئەم شەڕە چۆن کاریگەری لەسەر هەرێمی کودرستان دانا،بەتایبەت کە هەندێک لەو گرووپانە بە ئاشکرا مووشەک ودرۆنیان ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرد

لە ماوەی شەڕەکەدا، بە بیانووی بوونی پێگەی ئەمریکییان بنکە لە کوردستان، ئەم شەڕە چۆن کاریگەری لەسەرهەرێمیکوردستان دانا؟ ئاییندەی نزیک چۆن دەبینیت، ئایاهێشتا بێلایەنن سەرەڕای هەموو ئەو هێرشانەی کرانە سەرهەرێمی کوردستان؟

مەسرور بارزانی:

کوردستان ماندووە لەوەی بەشێک بێت لە هەر شەڕێک.دەمانەوێت گەلمان بە ئاشتی بژی. ئەم پەیامەمانهەمیشە گەیاندووە. نامانەوێت ببینە بەشێک لە هیچرووبەڕووبوونەوەیەک، بەڵام مافی تەواوی خۆمانە بەرگریلە خۆمان بکەین گەر هێرشمان کرایەسەر. بەداخەوە،هێرشی زۆر کراوە، زیاتر لە 1,050 هێرشی مووشەکی ودرۆن کراوەتە سەر کوردستان، هەندێکیان دژی هێزەکانیهاوپەیمانان، بەڵام ئەوانی دیکە دژی، کوردستان و بێگومانهەندێکیشیان دژی کەمپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بوون.بێگومان، ئێمە، پێمانوایە ئەمە بەرپرسیارێتیی حکوومەتیفیدراڵە دڵنیابێتەوە لەوەی هیچ یەک لەم هێرشانە لەناوخاکی عێراقەوە نەکرێن. بەڵام بەداخەوە، 50% یان لەوانەیەزیاتر لە 50%ـی ئەم هێرشانە لە ناوخۆی عێراقەوە کراون.بێگومان، گرووپی بەرپرسیار هەن و ئەم گرووپانە دەبێتلێپرسینەوەیان لێ بکرێت. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە،حکوومەتی فیدراڵ لە کوێیە؟ گەر حکوومەتی فیدراڵکۆنترۆڵی ئەم گرووپانەی لەدەستە، دەبێت لێپرسینەوەیانلەگەڵ بکات. ئەگەر کۆنترۆڵی ئەم گرووپانەی لەدەستنییە، ئەوا بۆشاییەکی گەورەی بەرپرسیارێتی و سەروەریییاسا هەیە لە، لەم وڵاتەدا کە پێویستە رووبەڕووی ببینەوەو چارەسەر بکرێت. بێگومان ئامانجی ئێمە، ئەوەیە کەیارمەتیی حکوومەتی بەغدا بدەین، حکوومەتی فیدراڵ، بۆئەوەی بتوانێت بە تەواوی کۆنترۆڵی هەموو ئەو هێزانەبکات کە بوونیان هەیە و دەبێت هەمووان پابەندی یاسا بنو ببنە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەر شتێک لەدەرەوەی ئەم هێزە ئەمنییانە بێت، ئەوا، نابێت هیچجێگەیەکی لە وڵاتدا هەبێت.

پێشکەشکار:

دەبینین و دەبیستین ئەمریکا پشت بە کورد، بەتایبەتکوردی ئێران دەبەستێت و پشت بە سنووری هەرێمیکوردستان دەبەستێت بۆ کودەتا دژی دەسەڵاتی ئێران.بیستوومانە چەک بۆ کوردان هاتووە و بەکارنەهاتووە.   باسی گەلێک پیلانگێڕی دەکرێت گوایە لە خاکیکوردستانەوە دەبن، جەنابی سەرۆکوەزیران دەتوانێت وراستیی ئەم بابەتەمان پی بڵێت؟

مەسرور بارزانی:

هەڵوێستی فەرمیمان زۆر روون بووە. کوردستان نابێتەبەشێک لە هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک. رێگە نادات خاکیکوردستان دژی هیچ کام لە دراوسێکانی بەکاربێت. ئەمەهەڵوێستی فەرمیمانە. هەر شتێکی دیکە تەنیا دەنگۆ وتۆمەتە و زۆر کەس هەوڵدەدەن بەکاریبهێنن بۆ مەبەستیجیاواز. بەڵام هەڵوێستی فەرمیمان زۆر روونە. هەرێمیکوردستان بەشێک نییە لەم ململانێیە و رێگەش نادەینخاکەکەمان وەک هەڕەشە یان سەرچاوەی هەڕەشەبەکاربهێندرێت دژی هیچ کام لە دراوسێکانمان.

پێشکەشکار

 پێوەندیی باش لەگەڵ ئێران هەیە؟ بە پێوەندیی باشیدەزانن، یان ئاستی پێوەندیی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران چییە؟

 

مەسرور بارزانی

هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ دراوسێکانمان نییە، بەئێرانیشەوە. بەداخەوە، هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئێران لەهێرشکردنە سەر کوردستان لە ماوەی ئەم جەنگەدا، زۆرجێگەی داخ بوو. داوای روونکردنەوەمان کرد. نەیانتوانیروونکردنەوەی باوەڕپێکەر بدەن کە بۆچی هێرش دەکەنەسەر هەرێمی کوردستان. بێگومان، باشترین پەیوەندیماندەوێت لەگەڵ ئێران و گشت دراوسێکانمان. بەڵامپەیوەندی دەبێت لە هەردوو لاوە بێت. دەبێت ئەوانیشویستی ئەوەیان هەبێت پەیوەندیمان باش بێت. بەڵامنیەتی ئێمە زۆر روونە. پەیوەندییەکی باش، دۆستانە وهاوسێیانەمان دەوێت لەگەڵ ئێران.

پێشکەشکار

ناکرێت باسی سووریا و تورکیاش نەکەین. دەزانینپەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا زۆر باشن. هەرێمی کوردستانو سەرۆک مەسعود بارزانی بوونەتە عەرابێک، کە هەرچی لەتورکیا رووبدات پەنا بۆ مەسعود بارزانی دەبەن. هەرکێشەیەکیش لە سووریا بێت، پەنا بۆ مەسعود بارزانیدەبەن. ئەمەش  لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا،  رۆڵێکیگەورەی بە هەرێمی کوردستان دا . زۆر سووری هەن کەهەرێمی کوردستان و هەولێر وەک پایتەختێکی سیاسیدەبینن وەک خەونێکی بەدیهاتووی خۆیان دەیبینن. من لەقامیشلۆ بووم، سوورییەکان جۆرێک باسی هەولێریان دەکردوەک خەونێکی دەستپێنەگەیشتوو. پێت وایە سوورییەکانبتوانن فیدراڵییەک بەدیبهێنن لە سووریادا وەکفیدراڵییەکەی ناو دەستووری عێراق؟

مەسرور بارزانی

ئێمە ناتوانین پێیان بڵێین چ سیستمێک بۆ ئەوان لەبارترینە.دەبێت خۆیان بڕیاربدەن باشترین چییە بۆ هەموویان.بێگومان، نکۆڵی لە گەلی کورد لە سووریا ناکرێت. ئەوانبوون و مافی خۆیان هەیە، یەکسانی و دادپەروەرییاندەوێت. بێگومان، ئەو رۆڵەی سەرۆک بارزانی بە تایبەتیگێڕای لە رێگریکردن لە هەر ململانێیەک زۆر گەورە بوو.دوورخستنەوەی شەڕ دەستکەوتێکی گەورە بوو. ئێستا،هەنگاوی داهاتوو پێویستە بە دانوستاندنی نێوان کورد ودیمەشق بێت. بیستوومانە دیمەشق ئێستا رازییەبە پێدانیرەگەزنامە بەو کوردانەیبەداخەوە هەرگیز نەیانبوو، هەلیئەوەی وەک هاووڵاتیی یەکسان ببینرێن. ئەمە هەنگاوێکەبەرەوپێش. ناڵێم هەموو مافەکانی کورد دەستەبەر دەبن،بەڵام بێگومان دەرفەت و هەنگاوێکی باشە. هیواداریشم،  لە هەنگاوەکانی داهاتوودا بگەنە سیستمێک کە بۆهەمووان باشترین بێت. تەنیا کورد نا، وەک دەزانین سووریاپێکهاتەی زۆری تێدایە. بۆیە پێویستە هەموویان هەست بەئارامی و یەکسانی بکەن لە وڵاتدا.

پێشکەشکار

دەگەڕێمەوە بۆ هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆکوەزیرانلەم ئەڵقەیەدا بەوە دەستمان پێکرد  لە هەرێمدا روودەداتبۆ ئەوەی کەمێک لە سیاسەت و خەمە سیاسییەکاندووربکەوینەوە، بەڵام دەگەڕێینەوە سەر خواستەکان، دەزانم تۆ هەموو رۆژێک پرۆژەیەکی نوێ رادەگەیەنیت،رۆژانە سەرسام دەبین بە وەبەرهێنانی نوێ و بە ژمارەیگەشتیاران کە دێنە کوردستان، نەک تەنیا لە عێراق و لەبەغدا و پارێزگاکانی باشوورەوە، بەڵکو لە دەرەوە و وڵاتانیعەرەبیشەوە و هەمووان ئەم سەرسوڕمانەیان هەیەهەندێک کەس دوبەیان بیردێتەوە کاتێک لە لووتکەیگەشەکردندا بوو، ئەمڕۆ باس لەوە دەکرێت هەولێر دوبەیەنوێکەیە، لەگەڵ جیاوازیی کولتوور و لەگەڵ جیاوازییسروشتەکەدا بەڵام ئەمڕۆ ئەوەی دادەمەزرێت و بینیمان هۆتێل یان ریزۆرتی موڤێنپیکت کردەوە، پرسیارەکە لێرەدائەوەیە چۆن دەتوانیت ئەم وەبەرهێنەرانە قایل بکەیت بێنەهەرێمێک لە ناوچەیەکی بەم ئەندازەیە ئاڵۆزدا؟

مەسرور بارزانی

متمانە. متمانە کلیلەکەیە. پێموایە متمانە بە من دەکەن.سەلماندووشمە کە نیەتم تەنیا خزمەتکردنی خەڵکە ورێزگرتن لە مافەکانیان. بێگومان، لەژێر سزادا بووینبەردەوام. بودجەکەمان هەرگیز لە کاتی خۆیدا یان بەتەواوی نەنێردرا. مووچەکانمان نەدەدرا. بەڵام نەوەستاین.نەماندەتوانی مل بدەین بۆ ئەم گوشارە ئابوورییەی خرابووەسەرمان. دەبوو بەرەوپێش بچین. دەبوو دڵنیابین لەوەیئابوورییەکەمان گەشە دەکات  خەڵکەکەمان گۆڕانکاریدەبینن،  رۆژ بە رۆژ زیاتر خزمەتیان بکەین.  ئەوان شایەنیخزمەتی زیاترن. بۆیە سەرنجم خستەسەر  ژێرخان، لەگەڵئەوەی زۆرترین پێویستیی خەڵکە، خەڵک پێویستی بەهەموو خزمەتێکە، چ کارەبا بێت یاخود ئاو و گواستنەوە وبەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و نەهێشتنی رۆتین وبنبڕکردنی گەندەڵی، گرنگیدانی زیاتر بە پەروەردە و کەرتیتەندروستی. بۆیە هەوڵمان بۆ هەموویان دا. بەداخەوەسندووقی داراییمان نەبوو بۆ پاڵپشتیکردنی هەموو دیدگاو کارنامانە، کە بەشێکن لە ئەو ئامانجانەی هەمانبوون تائابوورییەکی لە هی ئێستا زۆر باشترمان هەبێت. ئەمەشلەبەر ئەوەیە کە سزامان لەسەر دانرابوو.  هێشتاش دەبینینکە ئاستەنگ هەن، راستیەکەی هیچ هاوکارییەکمان لەکەسەوە وەرنەگرتووە. بەڵام شتێک کە دەتوانم دڵنیاتانبکەمەوە ئەوەیە لە هەموو ئەو کاتانەدا کە هیچمان نەبوو،هێشتا هیوامان هەبوو. بۆیە ئەگەر هیچم بۆ خەڵک پێنەکرابێت، هەمیشە هیوام پێداون. ئەوەش بەڕاستی لەسەرپێی هێشتنەوە. سوپاسی کەرتی تایبەتیش دەکەم. کەرتیتایبەت رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە هاتنەپێشەوە و گرتنەئەستۆیبەرپرسیاریەتی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان. زۆر جار پرسیاردەکرێت سندووقی ئەم هەموو پڕۆژەیە لەکوێ دەهێنن؟ئێمە نایهێنین. کەرتی تایبەت دەیکات. تەنیا ئەوەیە چۆنمیکانیزمی گونجاو دەدۆزیتەوە و کار لەگەڵ کەرتی تایبەتدەکەیت بۆ رێزگرتن لێیان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان،ئەمە  یەک. دووەم، دەبینن کە، هەندێک جار گازندەدەبیستین کە بۆچی لە هەندێک ناوچەدا پڕۆژەی زیاتر هەیەو لە هەندێک ناوچەدا پڕۆژەی ئەوەندە زۆر نییە. پشتیوانییناوخۆیی و کۆمپانیا ناوخۆییەکان و کەرتی تایبەتی ناوخۆوەڵامەکەن. لە هەندێک ناوچەدا، کەرتی تایبەت زیاتر متمانەبە دەسەڵاتی ناوخۆ دەکات. بۆ نموونە، لە هەولێر ودهۆک ئەم گەشەسەندن و پێشکەوتنە دەبینیت، بەڵام لەهەندێک ناوچە نایبینیت، ئەمەش  لەبەر ئەوەیەدەسەڵاتدارانی ناوخۆ کەرتی تایبەت ناچار دەکەن ببێتەهاوبەشیان و پشکیان پێبدات. بێگومان ئەوە یارمەتیدەرنییە. پشتیوانی ناکات. بۆیە پێموایە خراپیی حوکمڕانی،حوکمڕانیی ناوخۆیی تا رادەیەک بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەیهەندێک جار بە هەڵە لێکبدرێتەوە یان بڕیاری نادروستیلەسەر بدرێت. بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کاتێک متمانەدروست دەکەیت، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت پشتیوانیی کەرتیتایبەت بەدەستبهێنیت و پێکەوە کار بکەن. ئەوەی ئێمەکردمان ئەمەیە. دڵنیاتان دەکەمەوە دەمانتوانی زۆر زیاتربکەین ئەگەر پشتم بگیرایە لە  ناوخۆ و ناوچەکەشدا، زیاترلەوەی هەمانە.

پێشکەشکار

دوا پرسیارم، جەنابی سەرۆکوەزیران: کە ماوەیەک لە ژیانتلە ئەمریکا بوویت، پێموایە بە فەرهەنگی ئەمریکیکاریگەرت، نازانم راستم یان نا، بەتایبەت کە باسیدیموکراسی دەکەیت و بینیمان دیموکراتەکان بردیانەوە،ساڵی داهاتووش رەنگە کۆمارییەکان، سەرنجت لەسەرژێرخانە و دەتەوێت هەرێمی کوردستان مۆدێلێکیگەشەسەندوو بێت، ئەگەر لێت بپرسم، کام پڕۆژەیە جێیشانازیتە، باسی کولتووری ئەمریکیشت کرد، چونکە شتێکهەیە پێی دەڵێن (لێگەسی) مرۆڤ دەیەوێت دوایجێهێشتنی پۆستەکەی چۆن یادی بکەنەوە  چیت لە خەڵکیکوردستان دەوێت؟ دەتەوێت چۆن یادی مەسرور بارزانیبکرێتەوە؟

مەسرور بارزانی:

دەمەوێت باوەڕ بکەن کە من بەوپەڕی دڵسۆزی و  توانامەوە خزمەتم کردوون. خۆشحاڵی و رەزامەندیی ئەوان،گەورەترین پاداشتە بۆ من. هیچم لەوان ناوێت. دەمەوێتدڵخۆش بن. دەمەوێت ژیانێکی باش بژین. ئەوە گەورەترینپاداشتمە. بێگومان لە خەڵک فێر دەبیت. لە ئەمریکا بووم،لە ئەمریکا خوێندم، بەڵام زۆربەی ژیانم لێرە ژیاوم. کەواتەکاتێک هەست بە خەڵکەکەت دەکەیت، کاتێک لەگەڵیاندەژیت، داهاتوویان لەگەڵ بنیاد دەنێیت، ئامادەیت لەگەڵیانبژیت و بمریت، ئەمە ئەو پەیوەندییە دروست دەکات لەنێوان تۆ و خەڵکدا. دەمەوێت ئەو پەیوەندییە رۆژ بە رۆژبەهێزتر بێت. گەلەکەم باشترین سەرمایەن، باشتریندەستکەوت و هەموو شتێکی ئێمەن.

پێشکەشکار

جەنابی سەرۆکوەزیران، سوپاس بۆ ئەم دیدارە، خۆزگە کاتیزیاترمان دەبوو، زۆر شت هەیە بیڵێین، بەڵام بە هیوایدیدارێکی دیکە لەگەڵتان،  بەو هیوایەین بە زوویی.  سوپاسبۆ پێشوازیکردن و پێدانی ئەم دەرفەتە. بینەران، لەم دیدارەتایبەتەدا بووین لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمیکوردستان، مەسرور بارزانی تا دیدارێکی دیکە.