پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر (فەقێ محەممەد کادانی)

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر (فەقێ محەممەد کادانی زێباری)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (فەقێ محەممەد کادانی زێباری)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (فەقێ محەممەد کادانی زێباری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




