٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم کرایەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11/21، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار