٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات

سەرچاوە: KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا.