٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (د. فواد مەعسووم) سەرۆككۆماری عێراق کرد و لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تاوتوو کرا.

ڕۆژی دووشەممە 6ـی 2ـی 2017 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (د. فواد مەعسووم) سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەبوو سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی (سەید عەمار ئەلحەكیم) بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوو كرا.

هەروەها باسیش لەو گرفت و كێشانە كرا كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونی هەیە.

هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و دەرفەتەكان ڕۆڵی لایەنە كوردستانییەكان لە عێراق و پڕۆسە سیاسییەكەی و هەروەها بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار