سه‌رۆك بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ ئه‌وه‌یه عێراق و كوردستان دووچاری خوێنڕشتن نه‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) رایدەگەیەنێت، عێراقێك قه‌بووڵ ناكەین (مالیكی) تێیدا حوكم بكات و ئەوكات بێ گەڕانەوە بۆ كەسێك سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنم.
(سه‌رۆك بارزانی) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی "شرق الاوسط" لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆس وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێكی دایه‌وه و لە بەشێكی چاوپێكەوتنەكەی، گەڕانەوەی یەكپارچەیی عێراق زۆر بە سەخت دەزانێت، لە بارەی پێكەوە ژیانی كورد و عەرەب پێی وایە برادەرانی عەرەب بەشداریكردنی راستەقینە لەگەڵ كورد قه‌بووڵ ناكەن.
قوربانیی زۆرمان دا
به داخه‌وه له شه‌ڕی داعشدا له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا 1668 شه‌هیدمان داوه و 9725پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون، له به‌رانبه‌ردا و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی لامانن، داعش زیاتر له15000 جه‌كداری لێ كوژراوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا پێشمه‌رگه هاوكاری و پشتیوانیی پێویستی كراوه، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، له ڕووی ئاسمانییه‌وه پشتیوانیی هه‌بووه، به‌ڵام له ڕووی چه‌ك و تفاقی سه‌ربازییه‌وه به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بووه.
جه‌ختی كرده‌وه، ئاسمانه‌هێرشه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به گشتی ڕۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریان له تێكشكاندنی داعشدا هه‌بووه، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕ زیاتر درێژه‌ی ده‌بوو. ئاماژه‌یشی به‌وه‌ی كه ئامانجه‌كان زۆر به وردی ده‌پێكران و چونكه هه‌ماهه‌نگییه‌كی هه‌واڵگریی ورد له نێوانماندا هه‌بوو، هێشتا هیچ خاڵ و كه‌سێكی مه‌ده‌نی نه‌كراوه‌ته ئامانج، هه‌ڵبه‌ت له مێژووی شه‌ڕه‌كاندا وێنه‌ی نه‌بووه.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگای هه‌واڵگریی چالاكی هه‌یه، داخۆ شتێك له‌باره‌ی شوێنی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی)یه‌وه ده‌زانن، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، به‌ڵێ ده‌ستگای هه‌واڵگریی چالاكمان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا شوێن و شتێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی (به‌غدایی) نازانین.
خۆی پێشتر له مووسڵ بوو و له ناوچه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگایه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌چوو، له نێوان سووریا و عێراقدا هاموشۆی هه‌بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند مانگێكه زۆر به وریایی جووڵ ده‌كات و شتێك لاباره‌یه‌وه نازانین.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی شاره‌زایی داعشدا له ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه ده‌ڵێ، ناتوانم بڵێم ئه‌وان له شه‌ڕ و بواری سه‌ربازیدا لێهاتوو بوون، به‌ڵام له شوشتنه‌وه‌ی مێشك و سازدانی كه‌سه‌كان بۆ كرده‌ی خۆكوژی كارامه بوون.
گوتیشی، دیلی داعشمان هه‌ن و له كۆی نه‌ته‌وه‌كانن، به‌ڵام ناتوانین ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی لامانن ئاشكرا بكه‌ین.
له بیناكردنی شه‌راكه‌تی حه‌قیقیدا شكستمان برد
(سه‌رۆك بارزانی) پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای هێنایه‌وه به‌ر باس و دووپاتی كرده‌وه كه، جیا له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له بواری سه‌ربازی و له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه، له بواره‌كانی دیكه‌دا پێوه‌ندییه‌كان خراپن، هه‌ڵبه‌ته له دواسه‌ردانمدا بۆ به‌غدا ئه‌مه‌م به ڕاشكاوی پێ گوتن، به سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌بادی) و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانییشم گوت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌م ڕایه‌ی ئێمه هه‌بوو كه پێمڕاگه‌یاندن، له بیناكردنی شه‌راكه‌تی حه‌قیقی له عێراقدا شكستمان برد، ده‌كرێ دوو داروسێی چاك و به‌كه‌ڵك بین بۆ یه‌كدی.
زۆر به‌ڵێنی ناردنه‌وه‌ی میزانییه نه‌براونه‌ته سه‌ر
ده‌رباره‌ی ئه‌وه كه بۆ به‌غدا میزانییه بۆ هه‌رێم نانێرێته‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌وان میزانییه‌یان نه‌بڕی هه‌ولێر نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كرد، زۆر به‌ڵێنی ناردنه‌وه‌ی میزانییه‌ی هه‌رێم دراون، هه‌ڵبه‌ت هیچیان نه‌براونه‌ته سه‌ر.
باوه‌ڕیشی وا بوو كه، گوشاری زۆر له‌سه‌ر (عه‌بادی) هه‌یه تا نه‌توانی حوكمڕانیی باشی هه‌بێ و ده‌یانه‌وێ شكست ببات. تا به‌وه ڕاده‌گات ئه‌وانه‌ی مووسڵ‌یان راده‌ستی داعش كرد ده‌یانه‌ویست (عه‌بادی) له‌و پرۆسه‌یه‌شدا شكست ببات.
هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێم، به‌ره‌وڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كوشنده ده‌بێت
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ناوبه‌ناو حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه و لێدوانی دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، به‌ڵێ گوێبیستی ئه‌و لێدوانانه ده‌بین و راستی مایه‌ی نیگه‌رانین، هه‌ڵبه‌ت ده‌مانه‌وێ دۆخی شه‌ڕ تێپه‌ڕێینین و پێوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی باش بن، هه‌ڵبه‌ته له نێو حه‌شدی شه‌عبیشدا كه‌سانی به‌رپرسیار هه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هه‌رێم ئه‌وا به‌ره‌وڕووی وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێته‌وه و هیوادارین دۆخه‌كه نه‌گاته ئه‌و ئاسته.
ئێران ڕۆڵی زۆری له به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی نییه
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌و شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگیی ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه و حه‌شدی شه‌عبییش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. گوتیشی، هه‌بوونی پێوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ توركیادا له‌سه‌ر حیسابی ئێران نییه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ده‌ڵێن ئێران خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتاییه له عێراقدا، داخۆ ئه‌مه بۆ هه‌ولێریش دروسته؟، (بارزانی) ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ به‌غدایش ڕاست نییه كه ئێران خاوه‌نی قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی بێ، به‌ڵام خاوه‌نی نفوزی زۆره. ده‌توانین بڵێین چونكه ئێران خاوه‌ن نفوزێكی گه‌وره‌یه له عێراقدا ئه‌وان هیچ ڕێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئێران سه‌رناگرێ.
هاوسه‌نگیی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی سوننه‌دا نییه
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی پێكهاته‌ی سوننه له پاش ڕووخانی ڕژێمی (سه‌ددام) و پێوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیاندا، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، من له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سوننه‌كاندا قسه‌م كردووه و پێمگوتوون، عێراق و ناوچه‌كه و هاوسه‌نگیی هێز گۆڕاوه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێوه‌دا نییه، ده‌بێ ئه‌وه باوه‌ڕتان به‌وه هه‌بێ كه هه‌رێمێكی سوننه‌تان هه‌بێ، پێمگوتن كه ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵیه‌تی تاك حزبی ببن و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه، خۆ ئه‌گه‌ر پێتان وایه شیعه و كورد غه‌درتان ڵێ ده‌كه‌ن ئه‌وان من له‌پاڵتانم، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت به هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌عی ئایینی و سیاسییانه‌وه، سوننه په‌رشوبڵاو و پێكناكۆكن، ئه‌مه‌یان قه‌بووڵ نه‌بوو له‌كاتێكدا شیعه ئه‌م مافه‌ی هه‌رێمی سوننه‌ی پێ ڕه‌وا ده‌بینین، كه‌چی ئێستا هاوكێشه‌كه گۆڕاوه، سوننه قه‌بووڵیه‌تی و شیعه لێناگه‌ڕێ.
سه‌رده‌می تره‌مپ
ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی ئه‌و زلهێزه له ناوچه‌كه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) باوه‌ڕی وایه، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا دێته ئاراوه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر پێوه‌ست به عێراق نا. هه‌رچیی پێوه‌ندیی به كوردیشه‌وه هه‌یه پێم وایه پشتیوانییه‌كانی (دۆناڵد تره‌مپ) بۆ كورد زیاتر ببن.
راشیگه‌یاند، پێوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شیاندا.
ئاماژه به لێدوان و هه‌ڵوێشته‌كانی (تره‌مپ) و كه‌سایه‌تیی نێو ئیداره‌كه‌شی، (بارزانی) باوه‌ڕی وایه كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
مالیكی خیانه‌تی له برایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی كرد
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر بێت‌و سبه‌ی له خه‌و هه‌ڵسیته‌وه و ببینن (مالیكی) حوكم ده‌كات، ئێوه چ ده‌ڵێن و ده‌كه‌ن؟، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، نامانه‌وێ مه‌سه‌له‌كان به شه‌خسی بكرێن، هه‌ڵبه‌ت له پێناوی گه‌لی عێراقدا ده‌خوازم به‌م ڕۆژگاره نه‌گه‌ین.
(سه‌رۆك بارزانی) له دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌مان پرسیاری ڕۆژنامه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، ''كه بێت‌و (مالیكی) ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران و حوكمی عێراق بكات، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نم جا چ ده‌بێ با ببێ. پرس و ڕا به كه‌س ناكه‌م. نامانه‌وێ عێراق چی دی كاول بێ. له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا سه‌دان ڕۆڵه‌ی شوێنه جیاكان تیرۆر كران و ناومان لان. من ناڵێم ئه‌و چووه به ده‌ستی خۆی ئه‌م كارانه‌ی كردوون، به‌ڵام له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا بووه پێیشی ڕازی بووه. به داخه‌وه ئه‌و سیاسه‌ت و ئه‌جێندای تاییفی و تاكڕۆییانه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد و سوننه پێڕۆ ده‌كرد و پێی وابوو كه هه‌ر خۆی و ته‌نیا خاوه‌نی عێراقه. جا له‌به‌ر ئه‌مانه نامه‌وێ له عێراقێكدا بمێنمه‌وه (مالیكی) حوكمی بكات، به‌داخه‌وه كه چاوه‌ڕێ نه‌بووم به‌م شێوه‌یه دژایه‌تیی كورد بكات و ڕقی لێی هه‌بێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، (مالیكی) خیانه‌تی له برایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی كرد. هه‌ڵبه‌ت كه هه‌مان هێزی (سه‌ددام)ی هه‌بایه، قۆناغی حوكمداریی ئه‌وی تێده‌په‌ڕاند.
ده‌مانه‌وێ دوو دراوسێی باش بین
ده‌رباره‌ی ئه‌وه كه پاش ڕازگاركردنی مووسڵ، داخۆ له‌باره‌ی چییه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا دانوستان ده‌كه‌ن، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه دانوستان ده‌كه‌ین كه دوو دراوسێی باش و به‌كه‌ڵك بین. پڕۆژه‌یشمان بۆ ئه‌مه هه‌یه. بزانین كاره‌كان چۆن ده‌چنه پێش، به‌ڵام به شێوازی حوكمی پێشوو ولات به‌ڕێوه نابرێ. هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ ئه‌وه‌یه عێراق و كوردستان دووچاری خوێنڕشتن نه‌بنه‌وه.
گوایه پرۆسه‌ی لادانی (هۆشیار زێباری) بۆ دژایه‌تیی تۆ بووه؟، (سه‌رۆك) له وه‌ڵامدا گوتی، نا دژی من نا، به‌ڵكه بۆ دژایه‌تیی (عه‌بادی) بوو. دژایه‌تیی پرۆسه‌ی مووسڵ بوو. زانیم كه ئه‌مه پیلانه و ده‌یانه‌وێ من په‌رچه‌كردارم هه‌بێ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ (عه‌بادی) و به‌غدا بپچڕم، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یم هه‌ڵبژارد و چووم بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ پشتیوانیی خۆمم بۆ (عه‌بادی) راگه‌یاند، خۆی ده‌یانه‌ویست شكست به پڕۆسه‌ی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ بێنن.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌شیان هه‌بوو كه‌سانی سه‌ربه (مالیكی) و هه‌ندێ له‌و كوردانه بوون كه له‌خشته براوبوون.
پشتیوانی یه‌كێتییه‌كان ده‌كه‌م یه‌كڕیز بن و كێشه‌كان چاره ده‌كه‌ین
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندیی به یه‌كێتیی نێیتیمانیی كوردستانه‌وه (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، به داخه‌وه ئێستا دابه‌شبوون له نێوانیاندا هه‌یه و دو سێ ناوه‌ندی بڕیان، من ئامۆژگاریم كردوون ببنه‌وه به‌یه‌ك و سه‌رباری سه‌رنجم، باشترین هه‌ماهه‌نگیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، هانیان ده‌ده‌م یه‌ككگرتوو بن و دواتر كێشه‌كان چاره ده‌كه‌ن.
گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام زیاده‌ڕۆییش هه‌یه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه سه‌رده‌می گه‌شه و پێشوه‌چوونی هه‌رێمی كوردستان بواری بۆ گه‌نده‌ڵی خۆش كرد، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، نكوڵی له‌وه ناكه‌م، به‌ڵام زیاده‌ڕۆییش له باسی گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نه‌خشه و پلانمان هه‌یه بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌وڵی كرده‌نی هه‌یه تا ڕێ له قۆرخكاری و گه‌نده‌ڵی بگرین.
سووریا هه‌رگیز وه‌ك جارانی لێ نایه‌ته‌وه
(سەرۆك بارزانی) پێی وایە سووریا بۆ سەردەمی پێشوو ناگەڕێتەوە و لە وەڵامی پرسیاری دەربارەی فیدراڵی دەڵێت رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی فورات دابەش دەبن و ھەر ناوچەیەك رەوشی تایبەت بە خۆی ھەیە.




