پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی
__2017_01_09_h14m49s17__HK.jpg)
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان کاک فەرهاد شاکەلی و ئەمجەد شاکەلی
هەواڵی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی کوردستان، شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی، خەمباری کردم.
شێخ محەمەد وەک دۆستێکی ئێمە و دڵسۆزێکی ڕێبازی کوردایەتی و مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک، هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیر بووە و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی شێخ محەمەد بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعوود بارزانی
9ـی 1ـی 2017




