پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی هەرێم بە بۆنەی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆر خالید سەعید تۆفیق

خانەوادەی بەڕێزی دكتۆر (خالید سەعید)..
هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و مامۆستای زانكۆ، پڕۆفیسۆر دكتۆر (خالید سەعید تۆفیق) خەمباری كردم. دكتۆر (خالید) لەو مامۆستا بەڕێزانە بوو كە لە دوای ڕاپەڕین نەیانهێشت پرۆسەی خوێندی باڵا لە كوردستان بوەستێت و ڕۆڵێكی دڵسۆزانەی گێڕا و تا دوایین ساتەكانی تەمەنی خزمەتی زانست و گەل و وڵاتەكەی كرد و كۆچی دوایی كەلێنێكی گەورەیە. هیوادارم مامۆستایانی هاوكاری و ئەو قوتابییانەی لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لەسەر دەستی دكتۆر (خالید) پێگەییشتوون، درێژە بە كاروانی دڵسۆزانە و نیشتیمانپەروەرانەی دكتۆر (خالید) بدەن.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستا و قوتابییەكانی زانكۆی سەڵاحەددین و سەرجەم زانكۆكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی دكتۆر (خالید) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
7ـی1ـی2017




