پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی هەرێم بۆ كاك ئەحمەد شەفیق ئاغا

بەڕێز كاك ئەحمەد شەفیق ئاغا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نازیف سەعید چەلەبی)، دایكی بەڕێزتان و هاوسەری شەهیدی سەركردە (شەفیق ئەحمەد ئاغا)ـمان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناكەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكتان دەكەین.
دایكی كۆچكردووتان، ژیانێكی سەختی پڕ مەینەتی بەڕێ كرد، بە تایبەتی دوای دەستی ڕەشی تیرۆر گەییشتە هاوسەرەكەی، كاكە (شەفیق ئەحمەد ئاغای چەلەبی)، سەركردە و كەسایەتیی ناوداری شاری سلێمانی و كوردستان و بە غەدر شەهیدیان كرد، دایكی كۆچكردووتان بۆ ئێوە ڕۆڵی دایك و باوكی گێڕا و سەربەرزانە پەروەردەی كردن.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی دایكی كۆچكردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للەوانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
3ـی1ـی2017




