سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر جه‌مال ره‌شید ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆش بوو پرۆفیسۆر (جەمال رەشید) و دکتۆرە (کوردستان موکریانی) کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز دکتۆر کوردستان موکریانی
بەڕێزان خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر جه‌مال ره‌شید
به‌داخه‌وه پەژارەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جه‌مال ره‌شید)، مێژوونووس و مامۆستای زانکۆم بیست، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و ئه‌كادیمیست و مێژوونووسانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم.
پرۆفیسۆر (جه‌مال ره‌شید)، وه‌ك مێژوونووس و ئاكادیمست و خەباتکار رۆڵی به‌رچاو وکاریگەری هه‌بووە له پاراستن و ساغکردنەوە و نووسینه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ناساندنی بە نەوەکانی کوردستان و هەموو ئەوانەی ویستوویانە راستییەکان لەبارەی کوردەوە بزانن. له ده‌ستدانی بەرێزیان خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان بەگشتی و بۆ ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و مێژوونوسان بەتایبەتی.
له خوای گه‌وره داواكارم، ئارامی و سه‌بوری به ئێوە و هەڤاڵانی ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مەسعوود بارزانی
19ـی 12ـی 2016




