سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان پیرۆز دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامیدا یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان پیرۆز دەكات و رایدەگەیەنێت، "ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژیت."
بسم الله الرحمن الرحیم
به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پەرەپێدانی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژیت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مەسعوود بارزانی
12ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1438ی كۆچی
11ی كانوونی یەکەمی 2016ی زاینیی




