٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

جێگری میرنشینی ئەبوزەبی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەڕێی تەلەفۆنەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەی (سەرۆك بارزانی).
 
 
ڕۆژی هەینی 9ـی 12ـی 2016 (شێخ محەممەد بن زاید ئال نهیان) جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
 
 
لەو پەیوەندییەدا جێگری میرنشینی ئەبوزەبی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەی (سەرۆك بارزانی).
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار