٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی میرزا عەبدوڵڵا شەرەفکەندی دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی میرزا عەبدوڵڵا شەرەفکەندی..
 
 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بنەماڵەی بەڕێزی شەرەفکەندی لە مەهاباد..
 
هەواڵی كۆچی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی موکریان، میرزا عەبدوڵڵای شەرەفکەندی خەمباری کردم.
 
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد دەکەم.
 
لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
 
انا لله و انا الیه راجعون
 
 مه‌سعوود بارزانی
 
٢٤ـی ١١ـی ٢٠١٦

هەواڵی پەیوەندیدار