سەرۆك بارزانی: شەهیدكردنی مامۆستا هوشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە

ههولێر-KDP.info- سهرۆكی ههرێمی كوردستان بە مامۆستا (سەلاحەدین بەهائەدین) ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی ڕاگهیاند، شەهیدكردنی (مامۆستا هوشیار) شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە.
ئهمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 11ـی 2016، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا (سەلاحەدین بەهائەدین) ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) زۆر بە توندی ئیدانەی ڕووداوی تیرۆركردنی (دكتۆر هوشیار ئیسماعیل) مامۆستای ئایینی و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری شاری هەولێر كرد و ڕایگەیاند، شەهیدكردنی (مامۆستا هوشیار) شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە. هەروەها وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی، سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی و خانەوادە و كەسوكاری شەهید (دكتۆر هوشیار) كرد و، ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە.
(سەرۆك بارزانی) هەروەها ئەمینداری گشتیی یەكگرتوویشی لەوە ئاگادار كردەوە كە دەزگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن.




