٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بزووتنەوەی ئیسلامی پشتگیری لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، پشتگیری لە پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) كرد لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی هەرێم و، وەك دەروازەیەكی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی وەسف كرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی 11ـی 2016، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عیرفان مەلا عەبدولعەزیز) ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی (سەرۆك بارزانی) كرد لە سەركردایەتیكردنی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و، خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ سەركەوتن و دەستكەوتەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ نیشان دا.
مامۆستا(عیرفان مەلا عەبدولعەزیز) هەروەها پشتگیری لە پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) كرد لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی هەرێم و وەك دەروازەیەكی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی وەسف كرد.

هەر لەم دیدارەدا گیانفیدایی و ڕەوشتی بەرزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و دەستگرتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە بنەماكانی مرۆڤسالاری و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بەرز نرخێندرا و جەختیش لە پێویستیی پێكەوەژیان و ئاسوودەیی لە ناوچە ئازادكراوەكاندا كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەم كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مەترسییەكانی هزری توندڕۆیی لەسەر كۆمەڵگە و، بە پێویست زانرا كە كار بۆ سەركەوتنی ڕێچكەی میانڕەوی و لێبوردەیی و ئامۆژگاریی ئایینی لە كوردستاندا بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار