٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود گەورەدێیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو مەحموود گەورەدێیی کرد.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو مەحموود گەورەدێی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (مەحموود گەورەدێی)یـم بیست. خواڵێخۆشبوو كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگە و خەباتگێڕی گەلەكەمان بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون

مەسعوود بارزانی
22ـی 8ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار