پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی ئاوه‌ڕۆ له نێوان شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

ھەولێر-KDP. info- پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی ئاوه‌ڕۆ له نێوان شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی و ژێرخانی ئاوەڕۆیە به مه‌به‌ستی پاراستنی شەقامەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لە مەترسیی لافاو جێبه‌جێ ده‌كرێت كه کۆتایی بە کێشەی لافاو بۆ نێو ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره ده‌هێنێت.
ئێستا له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیی ئاوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران و لافاو، له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كه له نزیك پڕۆژه‌ی شەقامێكی ٦٠مه‌تری لە نێوان شەقامی ١٢٠مه‌تری و ١٥٠مه‌تریی هه‌ولێر.
بە گوێرەی زانیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی و ژێرخانی ئاوەڕۆیە به مه‌به‌ستی پاراستنی شەقامەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لە مەترسیی لافاو جێبه‌جێ ده‌كرێت كه کۆتایی بە کێشەی لافاو بۆ نێو ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره ده‌هێنێت.
ئێستا کارکردن لەم پڕۆژەیەدا لە قۆناغی داڕشتن و تەواوکردنی سەقفی ئاوەڕۆی بۆکسی تاک دایه و کۆنکرێتەکە قۆناغ بە قۆناغ ڕێک دەخرێت و بەرەو کۆتایی دەچێت.
