٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

لە کۆنفرانسی قەفقازیاوە، قەهرەمان عوسمان بۆ KDP.info: هەوڵ دەدەین پردە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەهێزتر بکەین

سەرچاوە: KDP.info

جۆرجیا-KDP.info- لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کوردانی قەفقازیا لە شاری تبلیسیی پایتەختی جۆرجیا، کە لە ژێر ناونیشانی (جۆراوجۆریی ئایینی لە نێو جڤاکی کوردیدا) ساز کرا، بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی جەختی لەسەر یەکڕیزیی کوردستانییانی تاراوگە و پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان کردەوە.

قەهرەمان عوسمان، بەرپرسی ئۆفیسی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە هەر شوێنێکی جیهان کورد هەبێت، دەمانەوێت یەکڕیز و یەکگرتوو بن، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دەدەین پردە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەهێزتر بکەین، تاوەکو هەمیشە پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان لە ژێر چەتری ڕێبازی نیشتمانی و کوردستانیدا بە ئارامی نەریتە ئایینییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە کارنامەی ئەوان لەسەر ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی داڕێژراوە بە ئامانجی لێکنزیککردنەوەی هەموو باوەڕ و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان، گوتیشی، "دەمانەوێت کوردستانییان یەک ئامانجی هاوبەشیان هەبێت ئەویش نیشتمانە، و لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانە بن، بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان بخەنە پێش هەموو شتێکەوە.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار