٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (دارا مەجید خانی بانە) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (دارا مەجید خانی حەمە ڕەشید خانی بانە)، پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (دارا مەجید خانی حەمە ڕەشید خانی بانە)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دارا مەجید خانی حەمە ڕەشید خانی بانە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار