مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەقێ محەممەد کادانی زێباری دەکات

ھەولێر-KDP. info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، فەقێ محەممەد کادانی زێباری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هەڤاڵەکانی کرد.
دەقی پەیامەکە:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر (فەقێ محەممەد کادانی زێباری)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
