٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له‌ سووریا، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می به‌ كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد، رایده‌گه‌یێنێ، لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا.

 

ده‌قی په‌یامی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد و دامەزرێنەری پارتی یەكێتیی كوردی لە سووریا و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریامان پێ گەییشت. لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد و كادیر و لایەنگر و گەلی كورد لە سووریا و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ بە بەهشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

18ـی 8ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار