٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی كوتلەی موتەحیدوون، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی كوتلەی موتەحیدوون لە پارلەمانی عێراق، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ (سه‌رۆك بارزانی) كرد و، جەختیش كرایەوە كە پێویستە بەر لە ئازادكردنی مووسڵ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا بێتە ئاراوه‌.

ڕۆژی سێشەممە 16ـی 8ـی 2016 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) سەرۆكی كوتلەی موتەحیدوون لە پارلەمانی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی كوتله‌ی موته‌حیدوون له‌ په‌رله‌مانی عێراق، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ (سه‌رۆك بارزانی) كرد، پێزانینیشی هه‌بوو بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستاندا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوو كرا و باسیش لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا و شوێنەكانی تری عێراق كرا.

هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و تەحەددیات و ڕەهەندە سەربازی و مرۆیی و سیاسییەكانی ئەو ئۆپڕاسیۆنە ئاڵوگۆڕ كرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە بەر لە ئازادكردنی مووسڵ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا لەمەڕ بەڕێوەبردنی مووسڵ و گەرەنتیكردنی ژیان و ئاییندەی پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا بێتە ئاراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار