٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info
دیداری (سه‌رۆك بارزانی) و شاندێكی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.ئه‌مڕۆ.

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد و له‌ دیداره‌كه‌ دا شاندی میوان، سوپاسی خه‌بات و هه‌ڵوێست و هه‌وڵدانی سه‌رۆك بارزانیان كرد بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستان و سه‌رخستنی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 23/12/2015 لە سەلاحەدین (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌  به‌ڵێن عه‌بدوڵا، به‌همه‌ن حسێن و سه‌عد خالید ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕی تیرۆریستان خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵ و خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا بیروڕا له‌باره‌ی كێشه‌ و قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر و كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان ئالوگۆڕ كرا و جه‌ختیش له‌سەر كاركردن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سوپاسی خه‌بات و هه‌ڵوێست و هه‌وڵدانی سه‌رۆك بارزانیان كرد بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستان و سه‌رخستنی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار