لقی سێی پارتی ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خانەی بێسەرپەرشتانی کەرکووک نیشان دا

کەرکووک-KDP.info- لە درێژەی کار و چالاکییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، شاندێکی لق بە سەرۆکایەتیی ئەندازیار سیروان سەید عاسی، بەرپرسی لقی سێ، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەردانی (خانەی دەوڵەت بۆ سەرپەرشتیکردنی بێنەوایان)یان لە شاری کەرکووک کرد.
لە میانی سەردانەکەدا، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە نزیکەوە لە دۆخ و گوزەرانی منداڵان و ئازیزانی خانەکەی پرسییەوە و ئامادەییی تەواوی خۆی و لقی سێی نیشان دا بۆ جێبەجێکردنی هەر ویست و داواکارییەکی ئازیزانی خانەکە.
هەر لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکەدا، بە سەرپەرشتیی لقی سێی پارتی، نیوەڕۆخوانێک بۆ سەرجەم منداڵان و ستافی خانەکە ساز کرا و دیاری بەسەر ئازیزان و خۆشەویستانی خانەکەدا دابەش کرا.





