مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی پێشوازیی لە ڕەوتی دیموکراتی عێراق کرد

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی دیموکراتی عێراق بە سەرۆکایەتیی (ئەسیر دەباس)، ڕێکخەری گشتیی ڕەوتەکە و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگی، لێکتێگەیشتن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کرایەوە، بە ئاراستەی چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی، پاراستنی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
لای خۆیەوە، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پرۆسەی سیاسی و برەودان بە کلتووری پێکەوەژیان و دیموکراسی بەرز نرخاند.






