٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
شرۆڤه‌ و بۆچوون

پارتی حزبی کردارە و ئەمەیشی بۆ هەموو لایەک سەلماندووە

سەرچاوە: KDP.info

سەگڤان هالۆ

لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا، هەڵمەتێکی ناڕەوا، بێپڕۆژە و بێئامانج لە دژی حکوومەتی هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت، ڕێزدار مەسروور بارزانی بوونی هەیە، کە لە لایەن هەندێک کەس و لایەنی سیاسییەوە بە بەرنامە بەڕێوە دەچێت.

پڕۆژەکانی سەرۆکی حکوومەت باشترین و بەهێزترین وەڵامن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئەنجامدانی چاکسازی و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لەوانە پڕۆژەی (ڕووناکی)، (هەژماری من)، گرنگیدان بە ژێرخانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، ڕێگەوبان و بەدیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان، کە هەموویان بە هەنگاوی گرنگ لە قەڵەم دەدرێن. ناحەزانی پارتی، حکوومەت و ڕێزدار مەسروور بارزانی چاویان بەم هەموو گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونانە هەڵنایەت. ئەم هەڵمەتە ناڕەوایە بێجگە لە هەڵمەتێکی سیاسی بۆ خزمەتکردنی ئەجێندای سیاسیی نەیاران هیچی تر نییە، کە ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی، شاردنەوەی دەستکەوتەکان و لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەبێ ئەوەی خۆیان بەدیل یان پڕۆژەیەکی کردەییان هەبێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی دروشم نییە، بەڵکوو حزبی کردارە و ئەمەیشی لە هەردوو سەردەمی خەباتی چەکداری و خەباتی شارستانیدا بۆ هەموو لایەک سەلماندووە. بۆیەش لە گشت پڕۆسەکانی دەنگداندا، بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان، متمانەی گەلی کوردستانی بەدەست هێناوە و لە هەموو قۆناغەکاندا بە پێشەنگ ماوەتەوە.

ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەنەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە وەک دیوارێکی پۆڵایین لە دژی پیلانگێڕی و هەموو ئەوانە وەستاوە کە دژی دۆزی ڕەوای نەتەوەییمانن و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ لاوازکردنی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، پارتی و حکوومەت. بەڵام هەروەک بەڕێز سەرۆکی حکوومەت، مەسروور بارزانیش لە دیدارە تەلەڤزیۆنییەکەدا ئاماژەی پێ دا، ئەم هەڵمەتە بێپڕۆژە و بێئامانجەشیان سەرناکەوێت، چونکە هەرێمی کوردستان یەک هەرێمە و نابێت بە دوو.

هەواڵی پەیوەندیدار