ڤیدیۆ; سه‌رۆك بارزانى به‌شداریى یادى مه‌ولوودی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، لە شارۆچكەی پیرمام بەشداری لە مەراسیمی یادی پەیامبەری ئیسلام (موحه‌ممه‌د) (د.خ) كرد.
وەك نەریتێكی ئایینی و كۆمەڵایەتی، ساڵانە لەو رۆژەدا ھاووڵاتیانی كوردستان، ئاهه‌نگى تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ساز ده‌كه‌ن.
سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش، بەو بۆنەیەوە لەگەڵ ھاووڵاتیان لە شارۆچكەی پیرمام بەشداری لە یەكێك لە مەراسیمه‌كانی مەولوودی پەیامبەری ئیسلام كرد.




