٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: " ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت."

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:


بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.

هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هانده‌رێکی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه‌ به‌رزه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری خۆشویستن و رێز له‌ یه‌کتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە کە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێکدانی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.

ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.

والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته

مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1437ی کۆچی
22ی کانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار