٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر داواى مامۆستایانی ئایینی سبەینێ نوێژ بۆ پێشمەرگە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-   بڕیارە سبەینێ لە زۆربەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان نوێژ بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(مەریوان نەقشبەندی) بە  KDP.INFO ڕاگەیاند: "سبەینێ لە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە زۆربەی مزگەوتەکانی کوردستان نوێژی (‌صلاە الغائیب)  ئەنجام دەدرێت."

(نەقشبەندی) گوتیشی "ئەوە لەسەر داوا و پێشنیازی مامۆستایانی ئایینی بووە کە لەم کاتەدا بە پێویستیان زانیوە دوعا بۆ پێشمەرگە بکەن، نەک لە وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری لەسەر درابێت، چونکە مامۆستایانی ئایینی ئەم کاتەیان بە گونجاو زانیوە بۆ ئەو کارە."
زیاتر گوتی، "ئەنجامدانی ئەو نوێژە بە شێوەیەکی ئارەزومەندانەیە و هەر مزگەوتێک ئارەزووی لێ بێت دەتوانێت ئەو نوێژە ئەنجام بدات."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار