مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مەحموود مەلا موسا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەجیبە عەبدوڵڵا ڕەسوڵ)، هاوژینی (مەحموود مەلا موسا)، پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (مەحموود مەلا موسا)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەجیبە عەبدوڵڵا ڕەسوڵ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




