سەگڤان سندی، باسی ڕەوشی سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆ KDP دەكات
SUN, 15 DEC 2024 11:51
هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ھەست بە مەترسیی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش دەکەین و دەمانەوێت بە وردی بەدواداچوون بۆ سنوورەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش، مەترسی بۆ سەر عێراق دروست نەکەن.
فوئاد حوسێن: نامەی نەتانیاھۆ گەیشتە دەستمان
FRI, 22 NOV 2024 17:20
دھۆک-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دەڵێت: ئەگەر عێراق بخزێتە نێو شەڕی ناوچەکە، سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتی بە ئامانج دەگیرێن و ئابووری عێراق پەکی دەکەوێت.
مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا
THU, 31 OCT 2024 22:24
ھەولێر-KDP.info- لە گەڕی دووەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ و بەدەستهێنانی 182 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنەكه هەڵبژێردرا.
محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە ئەمریکا
SAT, 21 SEP 2024 23:27
نیویۆرک-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە نیویۆرک، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە خولی 79 دا.
ئیتاڵیا و عێراق بەردەوام لە پەیوەندی نزیکدا دەبن لە بارەی ئهم بابەتانهوه
TUE, 6 AUG 2024 11:58
بهغدا-KDP.info- ئیتاڵیا و عێراق بەڵێنەکانیان نوێ کردەوە لە بارەی نیشاندانی هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ ڕێگریی کردن لە بارگرژیی هەرێمیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمڕۆ کۆمەڵێک پرس ئاراستەی وەزیری بەرگری دەکرێن
MON, 5 AUG 2024 12:09
بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ میوانداری وەزیری بەرگری عێراق بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆمەڵێک پرس، لەوانە ئەنجامی سەردانی شاندی ھاوبەشی ئەمنی عێراق و ھەرێم بۆ ئەمەریکا و دابینکردنی پێداویستی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان.
فوئاد حوسێن: ھەر جەنگێک لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر ئارامیی جیھان ھەیە
SAT, 3 AUG 2024 22:33
ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق، ھۆشداریی ئەگەری جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە دەدات و دەڵێت: ئەگەر جەنگ لە ناوچەکە ڕووبدات، بەمانای ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە بوونی نامێنێت، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ئارامی و ئاسایشی جیھان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: لە داكۆكیكردنی ئێزدییەكان بەردەوام دەبین
SAT, 3 AUG 2024 22:17
ئەمەریکا-KDP.info- ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی ئێزدییەکان ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە داکۆکی لە مافی ئێزدییەکان.
سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە
SUN, 9 JUN 2024 23:31
فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پیێشووەختە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات.
ئەمڕۆ فوئاد حوسێن سێ پارچەی گرانبەهای شوێنەواری عێراقی وەرگرتەوە
FRI, 24 MAY 2024 22:52
سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی سویسرا سێ پارچەی شوێنەواری عێراقی رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردەوە. وەزارەتەکە دەڵێت: "گومان دەکەین بە رێگەیەکی نایاسایی لە عێراق برابێتنە دەرەوە."