Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 MAY 2024 02:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"
| KDP.info


بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەڵێت، لەسەرەتای دەست بەکاربوونی عەلی عەلاق وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق سەرەتا بەندە ئەو پێشنیاریەی دایە سەرۆکی بانکی ناوەندی بۆ لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراق، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت، پێشنیارێکی دیکەم بۆ سەرۆکی بانکی ناوەندی کرد دراوی سەد ھەزار دیناری دەربکرێت، چونکە وەک چارەسەری کاتی چاپ کردنی سەد ھەزار دیناری کاریگەری راستەوخۆی دەبێت و کار ئاسانی زۆر دەکرێت بۆ گواستنەوەی پارە، بەڵام وەک کاریگەری درێژ خایەن باشترین رێگا لادانی سێ فری سەر دیناری عێراقیە، بەتایبەتی بۆ مامەڵەی گەورە کاریگەری زۆری دەبێـت.

ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری دەڵێت" لەھەرێمی کوردستان و تا رادەیەک لە عێراق مامەڵەی گەورە و مامناوەند بە دۆلار دەکرێت، یانیش نرخاندن بە دۆلار دەکرێت، بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی پێویستی بە بڕیارێکی گشتی ھەیە و گوژمەیەکی زۆری دەوێت، ھەروەھا کاتێکی زۆری پێویستە، بابەتەکە زۆر ھەڵدەگرێت، چونکە پێویستی بە کێشانەوەی دراوی ئێستا ھەیە لە بازاڕ و دراوی نوێ چاپ بکرێت کێشانەوەی ھەموو پارەی ئێستاش چەند ساڵێک دەخایەنێت.

سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" وەک شارەزایەکی ئابووری پێموایە لادانی سفرەکان کاریگەری زۆری دەبێت بۆ نموونە ھاوڵاتیەک خانوویەک دەکڕێت بەنرخەکەی سێسەد ھەزار دۆلارە و لەبازاڕ پێی دەڵێن ٣٠ دەفتەر ئەوە زۆر ئاسانترە لەوەی پێی بڵێن بە ٤٥٠ ملیۆن دینار، ھەژمارکردنی زۆر زەحمەتە، بەڵام ئەگەر سفرەکان لاببرێن خێرایی ئالۆگۆڕکردنی دینار زۆر ئاسان دەبێت لە بازاڕدا.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن: پەرۆشین بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 23:05:21

به‌غدا-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مه‌ده‌نی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ كۆبوونه‌وه‌.

 
هێمن هەورامی، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە حکوومەت و گەلی بەنگلادیش گەیاند

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 22:05:47

هه‌ولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٥/۸، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە رێورەسمی رۆژی سەربەخۆیی و نیشتمانی بەنگلادیش کە لەلایەن باڵێۆزخانەی بەنگلادیش سازکرابوو.

 
سەنگەر کانەبی: خێمەکانمان بە عەرەبی هاوردە هەڵگرتنەوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:17

مەخموور-KDP.info-  بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: مەترسی لەسەر پێنج گوندی پەلکانە و سەرگەڕان هەیە و ئەمڕۆ خێمەکانمان بە عەرەبە هاوردەکان هەڵگرتەوە.

 
حکوومەت پێشوازی لە بەشداریکردنی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی (هەژماری من) دەکات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:46

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان: پێکهاتەکان لە عێراق ستەمیان لێکراوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:47

دھۆک-KDP.info-  ڕاویژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و مامۆستایی زانکۆ دەڵێ، دوورخستنەوەی پێکھاتەکان لەلایەن بەغدا لە پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆتاکان بۆ ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی هەڵەبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact