باڵەکایەتی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەڤەری باڵەکایەتی گوتی، سەرەڕای ھەموو قەیرانەکان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتێکی باشی دەڤەری چۆمان و باڵەکایەتی کردووە و ئێمەش ھەمیشە لەناو خەڵکین بۆ گەیاندنی داواکاریەکانیان بە حکوومەت، ھاوکات حکوومەتیش خۆشی بەردەوام مەیدانی سەردانی دەڤەرەکە دەکات و دەشڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی ھۆڵێکی گەورەی بۆنەکان لە چۆمان دروست دەکرێت.