Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 MAY 2024 03:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

لەدیدارەكەدا بەڕێز پاتریاك مارئاوای سێیەم پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ كردنەوەی بارەگای سەرەکیی پاتریاك لە شاری هەولێر كە ئاماژەیەك ڕوونە بۆ پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیشی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لەسەر بڕیاری نادەستووریی دادگەی فیدڕاڵ بۆ نەهێشتنی كۆتایی پێكهاتەكان و ڕایگەیاند كە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی نیشانەیە بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە كوردستانی وەك شانازییەكی گەورە وەسف كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بە بڕیاری نادەستووریی نەهێشتنی كۆتاكان دا و تەئكیدی لەوە كردەوە كە بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.




دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن: پەرۆشین بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 23:05:21

به‌غدا-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مه‌ده‌نی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ كۆبوونه‌وه‌.

 
هێمن هەورامی، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە حکوومەت و گەلی بەنگلادیش گەیاند

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 22:05:47

هه‌ولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٥/۸، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە رێورەسمی رۆژی سەربەخۆیی و نیشتمانی بەنگلادیش کە لەلایەن باڵێۆزخانەی بەنگلادیش سازکرابوو.

 
سەنگەر کانەبی: خێمەکانمان بە عەرەبی هاوردە هەڵگرتنەوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:17

مەخموور-KDP.info-  بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: مەترسی لەسەر پێنج گوندی پەلکانە و سەرگەڕان هەیە و ئەمڕۆ خێمەکانمان بە عەرەبە هاوردەکان هەڵگرتەوە.

 
حکوومەت پێشوازی لە بەشداریکردنی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی (هەژماری من) دەکات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:46

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان: پێکهاتەکان لە عێراق ستەمیان لێکراوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:47

دھۆک-KDP.info-  ڕاویژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و مامۆستایی زانکۆ دەڵێ، دوورخستنەوەی پێکھاتەکان لەلایەن بەغدا لە پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆتاکان بۆ ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی هەڵەبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact