٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمیری كۆمەڵ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەكشەممە 8ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا مەلا حەسەن ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.


لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان و بەدیهێنانی بەكڕیزیی نیشتیمانی كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی یەكوتاری و هەماهەنگیی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا هاوڕا بوون.
پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار